پشتیوانیی بەردەوامی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە ڕاسان

کوردستان میدیا: خەڵکی تێکۆشەر و قارەمانی کوردستان بۆ پشتیوانی لە ڕاسان بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە ڕاسان و خەباتی شاخ و شار چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی “تەوریوەر” پشتگیری دووبارەیان لە ڕاسانی ڕۆژهەڵات دووپاتکردەوە و لەو پێوەندییەدا لە هەموو بەرزاییەکانی گوند و نێو گوند چالاکیی بەرینیان بەڕێوە برد.

خەڵکی قارەمانی کوردستان بەردەوام بە چالاکیی جۆراجۆر پشتیوانی لە ڕاسان و خەباتی شار و شاخ دەکەن.