بەڕیوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز لە شاری فاڵونی سوێد

ڕۆژی شه ممە ڕێکه وتی ۲۵ی مارس کۆمیته کانی :یه کێتی کوردان وکۆمیته ی کوردی له دالارنا… به بۆنه ی جێژنی نه ورۆز وساڵی نوێی ۲۷۱۷ی کوردی .ڕێۆره سمێکی  بەشکۆی پێکهێنا…که به رنامه کانی به م شێوه ی خواره بوون:له لایه ن به ڕێوه به ری مه راسیمه که به خێرهاتنی گه رمی به شداران ومیوانانی ئازیز کرا،سه ره تابه خوێندنه وه ی سرودی نه ته وایه تی ئه ڕه قیب و یه ک خوله ک بێده نگی بۆ به رز ڕاگرتنی لەگیانیشه هیدان ڕاگیرا، پاشان په یامی هاوبه شی دوو کۆمیته به زمانی کوردی له لایه ن هاوڕێ به ڕێز کاک جلال کریمی خوێندرایه وه وهه روه ها هه ر ئه وپه یامه به زمانی سۆئێدی له لایه ن کاک ده رسیم خوێندرایه وه….پاشان به ده نگی هونه رمه ندی ده نگ خۆش کاک له زگین مزگێن گۆرانی به هه ڵپه ڕکێ ده ستی پێکرد .
پاش وچانێک له لایه ن په رله مانتێری سۆسیال دێمۆکڕاته وه په یامی پیرۆزبایی بە بۆنەی نەورۆز پێشکه شکرا،هه روه ها ئه ریک ئه ریکسون له میلۆ پارتی په یامێکی پێشکه ش کرد…لە دریژەی بەرنامەکەدا به گۆرانی و هه ڵپه ڕکێ وشادی تادرەنگانیکی شەو دریژەی کێشا.
پێویسته بگوترێ زیاتر له ۶۰۰کە س لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە پیرۆزکردنی مەراسمی نەورۆز بەشدار بوون. له لایه ن کۆمیته ی فالون زۆر زۆر سپاسی گه رمی خۆمان ئاڕاسته ی به شداربوانی ئازیز ده که ین وهیوای سه رکه وتن بۆ گه لی مافخوراوی کوردستان ده خوازین ونه ورۆزتان پیرۆز بێت.