کتێبی “شەپۆلەکانی شار” چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی “شەپۆلەکانی شار” لە کۆتایی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧١٦ی کوردی لە وڵاتی سوید لە چاپ درا. ئەم کتێبە دوێنێ شەممە، ٥ی خاکەلێوە بڵاو کرایەوە و کەوتە بەر دیدەی بەشێک لە خوێنەرانی لەو وڵاتە.

شەپۆلەکانی شار لە نووسینی “ڕەشید حەیدەری”یە و لە شێوەی ڕۆماندا نووسراوە. لە ڕۆمانەکەدا ڕووداوە ڕاستەقینەکان لەگەڵ خەیاڵدا ئامێتە کراون و هەوڵ دراوە بە زمانێکی ڕەوان و پاراو دابڕێژرێ. داخوا دانەر لەو هەوڵەیدا سەرکەوتوو بووە یان نا، پرسیارێکە کە تەنیا خوێنەر دەتوانێ بەدروستی وەڵامی بداتەوە.

شەپۆلەکانی شار دەربڕینێکی میتافۆرییە. ئاماژەیە بە ئەندامە نهێنییەکانی جووڵانەوەی کورد لە خۆرهەڵات. ئاوڕدانەوەیەکی کورتە لەو پێشمەرگە نەناسراوە بێ چەکانە کە بە کار و تێکۆشانی شێلگیرانە بەڵام پڕ لە ڕەنج و مەترسییان بە گژی هێز و بیری قەتیسماوی داگیرکەردا دەچنەوە و تێدەکۆشن بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادی، ڕووبەری دەریای پڕجمووجۆڵی گەل بەرفراوانتر بکەن.

لەم ڕۆمانەدا، ئارام و هەتاو و پەشێو ڕۆڵی شەپۆلەکان دەگێڕن و ئافراوی دەریای خرۆشاوی گەلن.

تێبينيى
ئامادەکردن...