لە شاری کارلستادی سوێد نەورۆز پیرۆز کرا

بە بۆنەی سالی نێوێی کوردی وهاتنی جیژنی کۆن و لە مێژینەی نەورۆز، کومیتەکانی یەکێتی کوردان و یەکێتی لاوان ئاگری نەورۆزی بە بەشداری خەڵکێکی کەم وێنەو بەرچاوی شاری کارلستادو دەوروبەری، بە شکۆیەکی کەموێنە پیرۆزو بەرێ کرا. سەرەتای بەرنامەکە، وێرای بەخێرهێنانی بەشداربوانی هێژا لە لایەن کاک دڵشاد موو‌حمەدی،پاشان لە لایەن کۆری یەکیتی لاوان سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب خوێندرایەوە. پاشان پەیامی یەکێتی کوردان و یەکێتی لاوان لە لایەن کاک حەسەن پاڵانی پێشکەش کرا. بە دوای ئەودا کاک علی پاڵانی بە خوێندنەوەی لاواندنەوەێک لە شیوەی پەخشان، پێشکەش کرد. کاک خلیل لەلایەن کوومیتەی کلتووری ئەنجوومەنی ئەفغانستان، وەتارێکی، بە نیشانەی پیرۆز کرن، پشتیوا ن و هاکاری هەلایەنی بۆ کوردانی شاری کارلستاد نیشاندا. پاشان نێوئاخنی بەرنامەکە بە گۆرانی وهەڵپەرکێی کوران و کەچانی تامەزرۆی ئازادی، کە شانی لە شانی شوولەو گرووبڵێسەی ئاگری نەورۆزدەدا، تادەهات ڕۆژەکە پڕ شەوق و بڵێسەدارتر دەبوو. چێگای ئاماژە پێکردنە، ئاهەنگەکە تادرەنگانێکی شەو بەهۆی زەوقوو شەوقی بەشداربوانەوە، درێژەی کێشا.