جەژنى یادی كۆمارى كـوردستان لە ستۆكهۆڵم ساز دەكرێ

بۆ رێزگرتن لە دووی رێبەندان و 74ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمـارە مەزنەكەی كوردستـان، جەژنێكی پڕ لە خۆشی و شكۆ بە بەشداریی چەند هونەرمەندێكی دیاری كورد لە شاری ستۆكهۆڵم ساز دەكرێ.

وەك لە راگەیەنراوەكەشدا هاتووە؛ ئەم رێوڕەسمە لەسەر دەستی كۆمیتەی هاوكاریی هێزە سیاسییەكانی كورد و كوردستانی لە سوئێد، كۆمیتەی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران، یەكێتیی كوردان، یەكێتیی ژنان و یەكێتیی لاوانی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران دێتەسازكردن.
بەشداریتان جگە لەوەی رێوڕەسمەكە رەنگین تر دەكا، نیشانەی بەهادانە بە یادی یەكەم كۆماری كورد و كوردستان!

هاتن بۆ هەمووانە!
زانیاریی زیاتر لەم دوو ئافیشە كوردى و på svenska دایە: