یادی یه‌ڵـدا و رۆژی پێشمه‌رگه‌ له‌ كالـمار به‌رز راگیرا

رۆژی شه‌ممه‌ 2019/12/21، کۆمیتەی کالـماری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد بۆ بەرزڕاگرتنی یادەکانی سەرماوەز چالاکییەکی ئەنجام دا.
سەرەتای بەرنامەكه بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و خوولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
هاوڕێ ڕۆژین ئەشرەفی، پێشکەشکاری بەرنامە وێرای بەخێرهێنانی بەشداران و ئاماژەدان بە گرنگیی ڕۆژی پێشمەرگە و ڕۆژی لەدایکبوونی پێشمەرگەی سەرکردە و شەهید قاسملووی نەمر، دەستپێک و ڕیزی بەرنامەکانی ڕاگەیاند.
پاشان هاوڕێ محەمەد ڕەسووڵی وەک بەرپرسی کۆمیتە وێڕای بەخێرهێنانی ئاماده‌بووان، پەیامی کۆمیتەی پێشکەش کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەدا پێشمەرگە بەشداربووەکان بەڕێزان عادل دودکانلوو، محەمەد ڕەسووڵی، ئەبووبەکر ڕەحمانی، لەتیف خالدی و بەختیار کۆیی بە گێڕانەوەی بیرەوەریی ڕۆژانی سەنگەر، کەشێکی تایبەت و خۆشیان بەخشیە یادەکە.
بڕگەیەکی تر گفتگۆ و بیروڕا گۆڕینەوەی بەشداران بوو لەباره‌ى شەوی چلەی کوردەواری و گرنگیی بەرزڕاگرتنی، کە هاوڕێ جەلال ئەلیاسی بە پرسیار لە بەشداربووان بەڕێوەی برد.
کۆتا بڕگە پێشکه‌شکردنی شاخە گوڵی ڕیز و وەفا بە پێشمەرگە دێرینە کان بوو، لەلایەن بەتەمه‌نترین بەشداربوو بەڕێز حاجی عەزیز ئەلیاسی هاته‌دان.
ناوئاخنی بەرنامەکان بە کلیپ و سروودی نەتەوەیی و شۆڕشگێری پڕکرابوو کە لەلایەن هاوڕێى لاو کارزان ئەشرەفی ئامادە کرابوو.
تداروكاتی بەرنامەکە هاوڕێ مەنسوور جانفشان بوو کە بە شێوەیه‌كی باش و رێكوپێك ئەنجام درابوو.