کۆبونەوەیەکی تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ێوتوبۆری – سوئێد.

رۆژی شەممە 2017-03-18 کاتژمێر 1ی نیوەرۆ کۆبونەوەیەکی تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی حیزب لە شاری یوتوبۆری و دەوروبەری لە سەر چوار خالی گرینگ بەرێوە چوو.

1- بەشداری کردن لە کۆنفرانسی پێش کۆنگرەی ١٦ی حێزب و هاوکات بیروبۆچون و پێشنیاری ئەندامان.

٢- کاروچالاکی ئەندامان و هەماهەنگی هەرچێ زۆرتر پێکەوە

٣- هەبونی پێوەندی زیاتری ئەندانمان لە گەل کۆمیتەو پێچەوانەکەی کۆمیتە لە گەل ئەندام

٤- شێوەی هەڵبژاردن و زەرورەتی کۆمیتەی ئامادەکاری

لە لایەن بەرێز بونیاد جەلالی بەرێوەبەری کۆبونەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی کوردستان کۆبونەوەکەی کردەوە و ئینجا لە سەر سیتمی هەلبژاردن لە ولاتێکی پێشکەوتو وەک سوئێد و هەلسەنگان و بەراورد کردنی لە گەل لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەلاتیکوردستان دەستی پێکرد. دوای باسەکە دوا لە بەرێزان ئەنوەر مەحموزادە بەرپرسی کۆمیتەو فەرزاد جلۆزان بەرپرسی تەشکیلات کرا بێن بۆ پێشکێش کردنی بابەتەکەیا، دوای بەخێرهاتنی ئەندامانی لە لایەن هەر دووک بەرێزانەوە لە سەر خالی دیاری کراو بە تێرو تەسەلی ئاخوتنیان پێش کێش کرد.

بەشی دووهەمی ئەم کۆبونەوەیە تەشکیلاتییە و تەرخان کرابوو بۆ ئەندامان، شایانی باسە ئەندامان زۆر چالاکانە لە سەر گشت باسەکان ڕاو بۆ چوونی خۆیان هەبوو کە زۆر شەفافانە و سەردەمیانە بەشداریان کرد.

گەڵێک پرسیارو راوبۆچوون لە لایەن ئەندامانەوە ورژێندران و پرسیارەکان لە لایەن هەر یەک لەو بەشەی کە ئاراستە کرابوو وڵامیان درایەوە. ئینجا دوای 4کاتژمێر کۆبونەوەی تەشکیلاتی کۆتای پێهات.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی یوتوبۆری