نوێنه‌ری حیزب بەشداری پرسەی خاتوو ئاگنێتا شێخ موس ده‌كا

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 2019/11/24 شاندێکی پێوەندییەکانی سوئێدی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی چیا عەلیار بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکانی حیزب لە سوئێد بەشداری پرسەی هاوسه‌ری کاک عومەر شێخ موس بوون.

شاندی حیزب له‌ نێزیكه‌وه‌ پەیامی هاودەردی و پرسەی حیزبی دێموکراتیان بە كاك عومه‌ر و بنه‌ماڵه‌ى شێخ موس گەیاند.

جێگه‌ى باسه‌، کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی بۆ خاتوو ئاگنێتا هاوسەری کاک عومەر شێخ موس تێکۆشەری دێرین لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دانرابوو.