له‌ كاڵـماره‌وه‌ پشتگیریی راپه‌ڕینی رۆژهه‌ڵات كرا

شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2019/11/23 له‌ زنجیره‌ چالاكی و خۆپێشاندانه‌كانی كوردانی ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ پشتگیری له‌ خه‌ڵك راساوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئه‌و شۆڕشه‌ى بۆ راماڵینی دوژمن ده‌ستی پێكردووه‌، خۆپێشاندانێكی به‌رچاو له‌ شاری كاڵماری سوئێد به‌ڕێوه‌چوو.

چالاكییه‌كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی كوردانی تاراوگه‌ به‌تایبه‌ت له‌ سوئێد كه‌ زیاتر له‌ سێ خۆپێشاندان به‌ڕێوه‌چوو.

خۆپێشاندانه‌كه‌ی كاڵـمار كه‌ بۆ پشتیوانی لە ڕۆژهەڵات و ڕیسواکردنی رێژیمی کۆماری تیرۆریستی ئێران لە گۆڕەپانی سەرەکی شار ساز كرابوو، به‌شداری به‌رچاوی ئه‌ندامانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران له‌سه‌ر ئاستی كۆمیته‌ و ئه‌ندام و لایه‌نگری تێدا بوو.

شایانی باسه‌ کۆمەڵەی کولتووری کوردی وەک ڕێکخەری سەرەکیی ئه‌و چالاكییه‌ بوو كه‌ هاوكات کوردانی بەشەکانی تری وه‌ك بەلووچ و فارس بەشداریان کردبوو.

هه‌ر له‌و خۆپێشاندانه‌دا كه‌ به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ نه‌خشێنرابوو، پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران خۆێنرایەوە و چەندین کەسایەتیی کورد و سوئێدی له‌وباره‌ وتاریان پێشکێش کرد.