به‌شداریی شاندی حیزب له‌ كۆڕێكی سیاسی له‌ یۆتۆبۆری

رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 2019/11/9 شاندێك له‌ به‌رپرسانی کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران له شاری یۆتۆبۆری به‌شداریی كۆڕێكی سیاسییان كرد.

شانده‌كه‌ی حدكا پێکهاتبوو له به‌ڕێزان کاک عه‌زیز، کاک حوسێن، کاک که‌ریم و كاك سیرووس كه له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌شی رێکخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌شداریان كرد له‌ ئێواره‌کوڕێکی عومه‌ر شێخ مووس، سیاسه‌تمه‌دار و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان.

له‌ كۆڕه‌كه‌دا كه‌ نێوان ده‌مژمێر 15:00 بۆ 17:00 به‌رده‌وام بوو، پرسی سیاسی و هه‌نووكه‌یی كورد هاته‌به‌رباس و تێیدا ئاوڕ له‌ رووداوه‌كانی كوردستان درايه‌وه‌.