شاندی حیزب به‌شداری سێمینارێكی ئه‌كادیمی بۆ ره‌وشی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كا

شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3/11/2019 له‌سەر بانگهێشتی رەسمیی پارتی ئازادی کوردستان _ باکوور، شاندێک بەنوێنەرایەتیی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوێد بەشداری كرد له‌ سێمینارێکی ئه‌كادیمی كه بۆ دکتور ئەکرەم ئونەن، پسپۆڕ و شاره‌زای سیاسی لە شاری ستۆکهۆڵم بەرێوەچوو.

بەشداریی شاندی حیزب خۆشحالیی بەڕێوەبەرانی سێمینارەكه‌ بەتایبەت بەرپرسانی پارتی ئازادی کوردستان (پاك)ـی لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ له‌ ئاستێكی به‌رزدا لە ئوروپا و سوێد به‌شداری ئه‌و سێمینارەیان كردبوو.

لەو سێمینارەدا نوێنەری چەندین حیزب و لایەنی سیاسی و دەزگای راگەیاندن و رۆژنامەوان بەشدار بوون.

کۆڕگێر باسی مێژووی کورد و ئەو هەلومەرجانەی كرد کە جووڵانەوەکانی کوردى له سه‌رجه‌م پارچەكانی کوردستانى پێدا ده‌رباز بووه و هەر لەو پێوه‌ندییه‌دا باسی هێرشی دەوڵەتی تورکیای کرد بۆ رۆژئاوای کوردستان.

خاوه‌نی کۆڕه‌كه‌ له‌ روانگه‌ی ئه‌كادیمییه‌وه‌ پێداگری كرد له‌وه‌ى کورد فاکته‌ری سه‌ره‌كییه‌ لە هاتنه‌ئارای ڕووداوەکانی ناوچەكه‌، بەڵام پێویسته‌ كورد قۆناخی هۆ و فاكته‌ر تێپه‌ڕێنێ و ببێت به‌ ئه‌كته‌ر و رۆڵی كاراى خۆی بگێڕێ.