کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی حیزب لە کارلستاد بەڕێوە چوو

لە درێژەی کار و چالاکی و رێکخستنەوەی هه‌رچی باشتری رێکخستنەکانی حیزب لە وڵاتی سوئێد، رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2019/9/28 کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی حیزب لە شاری کارلستاد هاته‌ سازكردن.
سەرەتا، وەهاب تیورینیا بەرپرسی کۆمیتەی کارلستاد بە راگرتنی خوولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و بە خێرهێنانی بەشداران، کوبوونەوەكه‌ى دەست پێکرد.
پاشان لەلایەن بەرپرسی بەشی رێکخستنی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی سوئێد عەزیز مورادپەرەست، باسێکی گشتی لەسەر قەوارە و پێکهاتەی حیزب لە دوای کۆنگرەی 16 و شێوەی کار و ئۆرگانەکانی حیزب لە دەرەوەی وڵات پێشكێشی ئاماده‌بووان كرد.
دواتر لەلایەن هەریەک لە وەهاب تیورینیا بەرپرسی کۆمیتەی کارلستاد و مامۆستا حەمید پاڵانی بەرپرسی ماڵیی کۆمیتەوه‌ کوورتەیەک لە کاروچالاکیی کۆمیتەکەیان بۆ بەشداران باس کرد.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەكەدا ئاماده‌بووان بە بۆچوون و پرسیار و رەخنەکانی خۆیان بەشداری كاراى باسەکانی کۆبوونەوەكه‌ بوون.
پاشان لەلایەن وەهاب تیورینیا و عەزیز مورادپەرەست وه‌ڵامی پرسیارەکان درانه‌وه‌.
لە بەشی کۆتايی کۆبوونەوەكەدا 3 ئەندامی بەشداری کۆبوونەوە وەک کۆمیتەی تازه‌ دیاریکران و بۆ سپاس و پێزانینی کار و ماندووبوونی کۆمیتەی پێشوو، لەلایەن بەرپرسی بەشی رێکخستن بە پێدانی چه‌پكه‌گوڵی رێزلێنان رێز لە کۆمیتەی پێشوو و بەشدارانی کۆبوونەوەكه‌ گیرا.
(بەشی رێکخستنی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد)