بنەماڵەیەكی سیاسی بەرامبەر دیپۆرتكردنیان هەوڵی خۆكوشتن دەدەن

رێكەوتی ٢٠١٩/٠٩/٢٤ دەمژمێر 14:00 بەكاتی سوئێد، بنەماڵەی “رەزا ناسری” لەگەڵ باوک و دایکی پاش ٤ ساڵ چاوەڕوانی لە وڵاتی سوئێد بە داخەوە لەلایەن وەزارەتی كۆچ و پۆلیسی ئەو وڵاتەوە لە ماڵەكەیان دەركران و ئاگادار كرانەوە كە دەبی سوئێد جێبهێڵن.
شایانی باسە ئەم بنەماڵەیە ٧ ساڵ لە تورکیە پەنابەری سیاسی بوون و قەبووڵی بەشی پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكانیان UNHCR ھەبووە.
چاوەڕێ دەكرێ لەگەڵ گەڕاندنەوەیان بۆ ئێران مەترسیی دەستبەسەركران و ئازار و تەنانەت سێدارەیان لەسەربی.
هەمان رۆژ دوای دەرکران لە ماڵەکەیان، ئەو بنەماڵەیە لەسەر ڕێگەی شەمەندەفەر لە شاری لوند-مالمۆ هەوڵی خۆكوشتنیان دا.
جێگەی ئاماژەیه بنەماڵەكە ئەندامی حیزبی دیمۆكراتن و هیوادارین وڵاتی سوئێد و وەزارەتی كۆچی ئەو وڵاتە چاوخشاندنەوەیەك بە دۆسیەی پەناخوازییاندا بكاتەوە.