ئاگاداری: ١٠ی خاکەلێوە ساڵرۆژی شەهیدانی کوردستان

١٠ی خاکەلێوە ساڵرۆژی شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان.                                                                                                            

بۆگشت کورد و کوردستانیانی شاری یوتوبۆری .                                  

بە بۆنەی ٧١مین ساڵرۆژی لە سێدارە دانی پێشەوای نەمر و هاورێانی کە لە بەرە بەیانی ١٠ی خاکە لێوەی ١٣٢٦ هەتاوی بەرابەر بە١٩٤٧ی زائینی سێ رێبەری قارەمان و هەڵکەوتووی کۆماری کوردستان لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد ، بەدەست جەلادانی رژیمی پەهلەوی خوێن رێژ لەسێدارە دران.  

هە ر بەو بۆنەوە  حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی یوتوبۆری بە هاوکاری رێکخراوی یەکێتی کوردان و ئابی ئێف  سمینارێک  بۆ  رێزدار دوکتۆر بورهان یاسین مامۆستای زانکۆ لە ولاتی سوئێد لە شاری لوند شارەزالە بواری سیاسی  پێک دێنێ کە بەشیوەیەکی ئاکادێمیک، باسێکی سیاسی و زانستیانە لە سەر کۆماری کوردستان لە سیاسەتی زڵهێزەکاندا وگرینگی ئەو رۆژە دەکات

بشداریتان لەو سیمینارە دا رێزو وەفادارییە بە شەهیدانی ١٠ی خاکەلێوە و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان .

سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان، پێشەوا قازی محەمەد و هەموو شەهیدانی  سوورخەڵاتی  کوردو کوردستان                                                                             

شۆێن : folket hus Hamarkullen

Hammarkulletorget 62 A

424 37 Angered

 

رۆژی شه‌ممه رێکەوتی 2017/04/01

کات : کاتژمێر.0014. بۆ 17

کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – یوتوبۆری