كۆمیته‌ى حیزب له یۆتۆبۆری به‌شداریی سێمینارێكی حیزبی شیوعی ده‌كا
رۆژی یه‌كشه‌ممه 2019/9/15 شاندێكی كۆمیته‌ى حیزبی دیمۆكراتی كوردستانى ئێران له شاری یۆتۆبۆری له‌سه‌ر بانگهێشتی حیزبی شیوعیی كوردستان به‌شداریی سێمینارێكی سیاسی كرد.
شانده‌كه‌ی كۆمیته‌ى حیزب پێکهاتبوو لە مامۆستا زێڕە بەرپرسی بەشی رێکخستنی کۆمیتەی یۆتۆبۆری و حوسێن محەممەد سەدیق ئەندامی چالاک له‌و شاره كه لەسەر بڕیاری کۆمیتە بەشداریی ئه‌و سێمیناره سیاسییه ببوون.
سێمیناره‌كه بۆ بەڕێز ئەبوو کاروان ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعیی كوردستان پێكهاتبوو كه تێیدا گه‌نگه‌شه‌ی كۆمه‌ڵێك باسی سیاسیی پێوه‌ست به كوردستان و ناوچه‌كه كرا.