شاندی كۆمیتهى یۆتۆبۆری بهشداریی پرسهى رهسووڵی حاجی سمایلی دهكا
رۆژی 2019/9/15 لەسەر بڕیاری کۆمیتەی حیزبى دیمۆكراتی كوردستان ئێران، شاندێكی كۆمیتهى حیزب له شاری یۆتۆبۆری بەسەرپەرستیی سامان قادری بەشداریی پرسە و سەرەخۆشیی بنەماڵەی کاک مەلا حەسەن شیوەسەڵی و کلسووم خانمی هاوسهری لە شاری ئوپسالا کرد.
بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک رەسووڵى حاجی سمایلى پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات و نیشتمانپەروەر و کەسایەتیی دیاری ناو کوردانی تاراوگە لە سوێد، رێوڕەسمێك ئوپسالا هاتە سازكردن كە لە لایەن هەردوو بنەماڵەی کۆچکردوو و مامۆستا مەلا حەسەن شیوەسەڵی و بە هاوكاریی کۆمیتەی گشتیی حیزب لەو وڵاتە رێكخرابوو.
له پرسهكهدا پهیامی سەرەخۆشی و هاوخەمیی ئەندامانی حیزب لە یۆتۆبۆری وێڕای سهرجهم ئهندامان و كۆمیتهى گشتیی حدكا گهیهنرایه دهست كهسوكاری خوالێخۆشبوو.