پێشمەرگە حەسەن عەزیزی لەلایەن كۆمیتەی گشتییەوە بەسەر دەكرێتەوە

ڕۆژی یەكشەممە 2019/9/8 شاندێكی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران لە سوئێد سەردانی پێشمەرگە و خەباتگێڕی حیزب و گەل كاك حەسەن عەزیزی كرد كە بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری مالمۆ لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.

شاندی حیزب پێكهاتبوون لە بەڕێزان مەولوود عەبدیلزادە بەرپرسی كۆمیتەی گشتی، عەزیز مرادپەرست بەرپرسی تەشكیلاتی حیزب لە سوئێد و هەروەها هاوڕێیەتیی کاک دیار حاتەمی، کاک ئەبووبەکر زاد و خاتوو نیشتمان تاهیری وەک کۆمیتەی حیزب لە شاری مالمۆی سوئێد.

لەو بەسەركردنەوەدا، لە فەزایەكی تەواو دۆستانە و حیزبییانەدا باس لە رۆژانی خەباتی شاخ و پێشمەرگایەتی كرا و لە نێزیكەوە ئاگاداری باری تەندرووستيی كاك حەسەن بوون و هیوای لەشساخی و تەندرووستیی خێرایان بۆ خواست.

جێگەی باسە، کاک حەسەن عەزیزی خەڵکی گوندی گێسیان لە ناوچەی مەرگەوەری ورمێیە، لە ساڵی 1358ـی هەتاوی بووەتە پێشمەرگەی دیمۆكرات و تا ئێستاش بە رێبازە پیرۆزەکەی وەفادار ماوەتەوە.