شاندێکی کۆمیتەی گشتی بەشداری یادی دامەزراندنی پارتی دێموکرات دەكا

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژی ١٣٩٨ی هەتاوی، لەسەربانگهێشتی فەرمی لێژنەی ناوچەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، شاندێکی کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستنی ئێران بە سەرپەرشتی بەڕێز تەیموور مۆرادی بەشداری کرد لە مەڕاسیمێکی تایبەت بەبۆنەی ٧٣ـهەمین ساڵیادی دامەزرانی پارتی دێموکراتی کوردستان کە لەشاری ستۆکهۆڵم بە بەشداری بەڕێز دکتۆر جەعفەر ئێمنکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دێموکڕات و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوید و نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانی و عێراقییەکان و چەندان کەسایەتی، بەڕێوەچوو.

لەو مەڕاسیمەدا وێڕای پەیامی لێژنەی ناوچەی پارتی، د. جەعفەر ئێمنکیش چەند وتەیەکی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد. شایەنی باسە شاندی حیزبی دێموکرات وێڕای پیرۆزبایی کردن لە بەرپرسانی پارتی دێموکرات، هیوایان خواست کە درێژە بە پێوەندی دوولایەنە و هاوخەباتی و هاوپشتیوانی زیاتر لەڕاستای پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییە هاوبەشەکاندا بدەن.