یادی ۷٤ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دیمۆکرات لە سوئێد بە شكۆ بەڕێوەچوو

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲٦ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی، كۆمیتەی ئسکیلستونای حدکا بە هاوکاريی كۆمیتەكانی ڤێستەرمانلان و ئۆرەبرۆ و هاوبەشیی یەكێتیی كوردان، ڕێوڕەسمێکی بە شکۆ، بە بەشداريی نوێنەری هێندێ لە حیزب و لایەنە سیاسییەکان، ئەندامان و بنەماڵە حیزبییەکان و ڕێژەیەکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی ” ئێسکیلستونا،ڤێسترۆس، ئۆرەبرۆ و شارەکانی دەورووبەری بەڕێوە برد.
بڕگەی یەکەمی ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی شەهیدانی حیزب و گەل، لەلایەن بەڕێوەبەری بەرنامە “عارف عەزیزی” دەستی پێکرد.
پاشان بەخێرهاتن و ووتەی کومیتەکانی سوێدەرمانلاند،ڤێستەرمانلاند و هەرێمی ئۆێرەبرۆ لەلایەن ” فەخرەدین فەسیح ئەنبی ” وە. پێشکەش کرا.
دواتر پەیام و برووسکەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەستی پێکرد.
پەیامی سوێدەرمانلاند، ڤێستەرمانلاد و هەرێمی ئۆێرەبرۆی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن ” حەبیب بەهرامی” 
پەیامی خاتوون ناهید حوسێنی ئەندامی پێشووی کومیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ۲٥ی گەلاوێژ و ڕۆڵی ژنان لە نێو بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراندا.
پەیامی هاوبەشی ” ناوەندی یەکێتی کوردان، یەکێتی لاوان و یەکێتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران. لەلایەن ” ئازا سەفەری” 
پەیامی حیزبی شيوعی کوردستان. لەلایە بەڕێوەبەری بەرنامە “عارف عەزیزی” خوێندرایەوە.
برووسکەی پیرۆزبایی پارتی دێمۆکراتی کوردستان. لەلایەن. بەڕێوەبەری بەرنامە.
شایانی باسە لە نێوئاخنی پەیامەکاندا کۆمەڵێ شیعری شۆڕشگێڕی و نیشتمانی لەلایەن “عارف عەزیزی”یەوە حوێندرایەوە.
بڕگەی دووهەمی ڕێوڕەسمەکە وەک هەمیشە بۆ مووسیک،کۆرانی و هەڵپەڕکێی بەشدارووان تەرخان کرابوو. 
کە بە بەشداری ” عەزیز سەفەری، بێهزاد حوسێنی و هەروەها “دی جێ” بە ئامادەکاری ” فاروق دەروێشی” کە پێکهاتبوو لە گۆرانی ڕەنگاوڕەنگ، دەستی پێکرد و ڕێوڕەسمەکە تا درەنگانی شەو درێژەی کێشا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید
۲٦ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی۱۷ی ئاگوستی ۲۰۱۹ی زایینی