بەبۆنەی 25ـی گەلاوێژەوە سمینارێک لە لینشۆپینگ بەڕێوەچوو

ڕۆژی شەممە ١٧ ئاگووستی ٢٠١٩ سمینارێك بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزب لە شارى لینشۆپینگ بەڕێوەچوو. سەرەتا کاک حەبیب ئەلیاسی وێرای بە خێرهاتنکردنی بەشداران، بە سروودی نەتەوایەتيی ئەی ڕەقیب و خولەکیک بێدەنگی بۆ ڕیزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان بەرنامەکانی ئەو سمینارەی ڕاگەیاند. پاشان داوا لە بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە شاری لینشۆپینگ حاتەم ئەلیاسی کرا کە چەند وتەیەکی كۆمیتەی حێزب لە ئەو شارە پێشكەش بکات.

 ناوبرا وێرای پیرۆزبایی کردنی دامەزراندنی حیزب و بەخێرهاتنی ئەندامان لە ئەو سمینارە یادی لە هاوڕێی تازە کۆچکردوو کاک سەڵیم دەروێشی کردەوە کە ماوەیەک پێش ئیستا کۆچی دوایی کرد. هەر لە درێژەی وتەکانی بەرپرسی حیزب داوای لە هاوڕێ کاک عەزیز مورادپەرەست بەرپرسی تەشکیلاتی كۆمیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوید کرد کە وەک کۆڕگێر دەعوەت کرابوو بۆ پێشکەشکردنی باسەکەی.

کاک عەزیز مورادپەرەست وێرای خوشحاڵیی دەربڕین بۆ بەشداری لە ئەو سمينارەدا ، وێڕای پیرۆزباییكردن يادى دامەزراندنی حیزب، باسێکی مێژوویی لە سەر خەباتی کورد هەر لە شەڕێ چاڵدەرانەوە و دابەشکردنی کوردستان لە لایەن داگیرکەرانی کوردستان و قۆناغەکانی خەباتی ڕزگاریخوازی کورد لە هەموو بەشەکانی وڵات دایەوە.

کۆڕگێر لە درێژەی باسەکەیدا بە تێر و تەسەلیی هۆکاری شکست و نسکۆکانی خەباتی ڕزگاری خوازی نەتەوەکەمانی کرد و ڕایگەیاند کە لە گەڵ ئەوەدا کورد و شۆڕشگێرانی نەتەوەکەمان لە مێژووی خۆیان بەردەوام لە خەبات و تێکۆشان بۆ دابین کردنی مافی نەتەوایەتی بوون بەڵام تاکوو دامەزراندنی حیزبی دێموکرات خاوەن بەرنامەیەکی سیاسی و دیاریکردنی ستراتیژی و ڕیبەری بەکۆمەڵ نەبوون. هەر بۆیە دوای شەهید بوونی ڕیبەرانی بزووتنەوەکە خەباتی نەتەوەکەشيان تووشی نەمان هاتووە و بۆ ماوەیەکی دووردڕیژ شۆڕش تووشی نسکۆ بووە.

کاک عەزیز لە بەشیکی دیکەی باسەکەیدا ئاورێکی لە سەر دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەر ئەساسی تەشکیلاتی کۆمەلەی ژیانەوەی کورد ژ . ک دایەوە، و گۆڕینی ک. ژ بە حیزبی ذیموکراتی کوردستان بە زەرورەتێکی مێژوویی و لە بار بۆ قۆناغی ئەوکات و ئەوڕۆیی میللەتەکەمان پێناسەکرد، کە حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو بە خاوەن بەرنامەیەکی ئەوڕۆیی سیاسی و هەموو توێژ و کۆمەڵگای کوردستان خویان لە ئەو حیزبەدا دیتەوە. هەر ئەو پێڕەو و پروگرامە پێشکەوتوو نەتەوەیی حیزبە وای کردوە کە دوایی ئەو هەموو ساڵە حیزبی دیموکرات هێشتا خوشەویست ترین حیزبە لە ڕۆژهەلاتی کوردستان و خاوەن پێگەییەکی جەماوەری بەهیز و ئیعتباری نیونەتەوەییە بۆ خویی و میللەتەکەمان بە دەست هێناوە. کۆڕگێر لە بەشیکی دیکەی باسەکەیدا باسی دەستکەوتەکانی حیزبی دیموکرات و هیمای نەتەوەی کوردستان وەک درووست کردنی جمهوری کوردستان ، سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب، سوپای میللی هیزی پێشمەرگەی کوردستان، ئالای کوردستان کرد، کە لە بوونەتە بەشیکی گرینگ لە میژووی پڕ لە شانازی نەتەوەکەمان.  یەکیکی دیکە لە خاڵە بە هێزەکانی حیزبی دێموکرات سەربەخویی بڕیاڕدانی سیاسییە کە حێزب نەکەوتووەتە ژێر تەئسیری هیچ حیزب و لایەن و دەوڵەتێک .

لە درێژەی ئەو سمینارەدا مامۆستا موحەممەد گۆمانی ناوسراو بە مەلا چەتە دووپارچە شیعری پێشکەش بە یادی ٢٥ی گەلاوێژ کرد.

دوابڕگەی ئەو سمینارە تەرخان کرا بوو بۆ پرسیار و تێبینی بەشداران کە هەموو پرسیارەکان لە لایەن کاک عەزیز مورادپەرەست وڵام درایەوە. ئەو کات لەلایەن كۆمیتەی حیزب بە دانی چەپکە گووڵێک بە کاک عەزیز موراد پەرەست بەرنامەی سمینارەکە کۆتایی هات.