بەبەشداریی حیزبی دیمۆكرات یادی شەهید دیار غەریب دەكرێتەوە

شاندێكی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران لە كۆمیتەی سوئێد بەشداریی كۆڕی رێزگرتن لە شەهید دیار غەریب ئەندامی سەركردایەتیی كەجەكە و هاوڕێیانی كرد كە رۆژی 2019/07/20 لە شاری ئۆرێبرۆ بەڕێوەچوو.


یادەكە بە سروودی نەتەوایەتیی “ئەی رەقیب” دەستی پێكرد و بەشدارانی كۆڕەكە هەر لە كۆمیتەی حیزب و نوێنەری زۆربەی هێزە سیاسییەكانی تری كوردستانی كە ئامادەی بەرنامەكە بوون، برووسكە و پەیامی خۆیان پێشكێش كرد.

كۆمیتەی حیزبیش پەیامی خۆی خوێندەوە كە شایستەی یادی شەهیدێك بوو.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە كە کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە رایگەیاند، لە 5-7-2019 هاوڕێمان هەڵمەت (دیار غەریب) لەگەڵ دوو کەسی دیکە لە هاوڕێکانی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە قەندیل شەهیدبوون.