كۆمیتەی كاڵمار لەبارەی چەند پرسی گرینگ كۆ دەبێتەوە

ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ١ی یونی، کۆمیتەی کالماری حیزب کۆبوونەوەیەکی ساز کرد بە بەشداری کۆمەڵێک لە ئەندامان و لایەنگرانی بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر بەپیرەوە چوونی بانگەوازی ڕێپێوانی مەزنی برۆکسل.

سەرەتا هاورێ محەمەد ڕەسووڵی لێپرسراوی کۆمیتە وێڕای بەخێرهاتنی بەشداربووان لەسەر بڕیاری ڕێپێوان و گرنگی بەشداربوون و خۆدەرخستنی نەتەوەیی ڕونکردنەوەی پێشکەش کرد.

پاشان هاوڕێ ئەبووبەکر ڕەحمانی وەک ئەندامی کۆمیتەی گشتی سوئد دەربارەی ئەو ئاسانکاری و یارمەتیانەی کە کۆمیتەی گشتی ئەتوانی پێشکەش بە بەشداربووانی ڕێپێوانەکە بکا و بەگرینگەوە باسی لە خۆپێشاندانەكەی یادی 30 ساڵەی تیرۆركرانی د.قاسملوو و هاوڕێیانی كرد كە بڕیارە 9ـی مانگی داهاتوو (Juli) لە بەردەم پەرلەمانی ئوروپا لە بروكسل بەڕێوەبچێ و ڕوونکرنەوەی پێویستی دا.

لە بەشێکی دیکەدا هاوڕێ ناسر ئەشرەفی دەربارەی سیستەمی بەڕێوەبەری نوێی حیزب وبە ئاماژە بە وتارەکەی هاوڕێ ئیدریس ئەحمەدی لە سەمیناری ٢٦ی مای لێدوانێکی کوورتی پێشکەش کرد.

دوایین بڕگە تێبینی، پرسیار و پێشنیاری بەشداربووان بوو کە لە کەشێکی زۆر کوردانە و هاوڕێیانە بەڕێوە چوو و هەموو بە سۆزەوە ئامادەگییان دەربڕی بۆ بەشداربوون لە ڕاسانی برۆکسل.