نوێنەرایەتیی حیزب بەشداریی یادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانی دەكا

ڕێکەوتی 01 / 06 / 2019 هەیئەتێکی کۆمیتەی هەرێمی ئۆریبرۆی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بەشداری كرد لە رێوڕەسمی یادکردنەوە و ڕێزگرتنی ٤٤ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری ئۆریبرۆ.


لەو رێوڕەسمەدا حیزبی دیمۆكرات وێڕای هەموو حیزبەكانی تری کوردستانى و بەشدار، بەڕەسمی بانگهێشت كرابوو.


هەر لە رێوڕەسمەكەدا، برووسکەی هێز و پارتەكانی بەشداربوو خوێنرایەوە كە بە پەیامی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانەوە دەستی پێكرد و پیرۆزباییی ئەو یادە لە كادر و ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرا و یادەكە پیرۆز راگیرا.