كۆمیتەی ئۆرێبرۆ بەشداریی رێزلێنان لە پارتە كوردییەكان دەكا

رۆژی یەكشەممە 26ـى ئايارى 2019 شاندێکی كۆمیتەی ئۆریبرۆی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بەشداری کۆڕێکی ڕێزلێنانی لە حیزب و پارتە کوردستانییەکان کرد.
رێوڕەسمەكە لە شاری ئۆریبرۆ و لەلایەن خاتوو سۆیلا کچە کوردی کاندیدی حیزبی سوسیال مەسیحی سوئێدی Kristdemokraterna بۆ پەرلەمانی ئوروپا و بەشێکی زۆر لە بەربژێرانی دیكەی ئەو پارتە سوئێدییە پێكهاتبوو.
شایانی باسە بەشێكی بەرچاوی پارت و حیزبەکانی کوردى لە ئۆریبرۆ و دەوروبەری بەشدار بوون و ژمارەیەكیان لە شاری کارلسکوگا Karlskoga هاتبوون.