حیزبی دیموكرات، عەلی ئالیس كەسایەتیی باكوری كوردستان بەسەر دەكاتەوە

رۆژی یەكشەممە رێکەوتی ٢٥/٥/٢٠١٩ دوا بە دوای سێمیناری تەشکیلاتی سیاسی کۆمیتەی گشتی سوئێد، هەیئەتێکی هاوبەشی ناوەندی سکاندیناوی و کۆمیتەی گشتی سوئێد و کۆمیتەی شاری ئسکیلستونای حیزب، بە سەرپەرەستی کاک سولیمان کەلەشی بەرپرسی ناوەندی رێکخستنی سکاندیناوی سەردانی دۆستێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی باكووری كوردستان ئەندامی “پارتی لیبراڵ” و كاندیدی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سوئێد کاک عەلی ئالیس ” یان کرد کە بە داخەوە تووشی نەخۆشییەکی کوت و پڕ بووە.

لە سەردانەكەی شاندی حیزبیدا هیوای باشتربوونی باری تەندرووستیی كاك عەلی خوازرا کە بە خۆشییەوە لە ئێستادا دۆخی باشترە و هاوكات وێڕای بە خێرهێنانی هەیئەتی حیزب، خۆشحاڵی خۆیان بەو سەردانە دەربڕی.