كۆمیتەی حیزب سەردانی خاتوو ناهید حوسێنی دەكا

لە درێژەی بەسەركردنەوەكاندا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥/٥/٢٠١٩ هەیئەتێکی هاوبەشی کۆمیتەی گشتیی سوئێد و کۆمیتەی شاری ئسکیلستونای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی کاک سولێمان کەلەشی بەرپرسی ناوەندی رێکخستنی سکاندیناوی سەردانی بەڕیز خووشکە ناهید حوسێنی ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی حیزبیان کرد لە شاری سترێنگنێس لە ماڵی کاک ئیبراهیم حوسێنی ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

شاندی حیزب بەخێرهاتنی خووشكە ناهیدی كرد بۆ وڵاتی سوئێد و هاوکات ئەندامی دێرینی حیزب کاک ئیبراهیمیان بەسەر کردەوە و لە فەزایەكی دۆستانە و حیزبی دا پیێشوازییەكی گەرم لە مێوانان كرا.