شاندێكی هاوبەشی حیزب سەردانی بنەماڵەی مام حەسەن سەرسپی دەكات

رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥/٥/٢٠١٩ هەیئەتێکی هاوبەشی کۆمیتەی گشتی سوئێد و کۆمیتەی شاری ئسکیلستونای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی کاک سولێمان کەلەشی بەرپرسی ناوەندی رێکخستنی سکاندیناوی، دووبارە سەردانی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مام حەسەن زارعی ” مام حەسەن سەرسپی “یان کرد.

لە سەردانەكەی ئەمجارەدا، لە لایەن بەڕێز بەرپرسی سکاندیناوی وێڕای سەرەخۆشی و هاوخەمی لە گەڵ بنەماڵەی مام حەسەن لە سەر مێژووی خەبات و تێکۆشانی خوالێخۆشبوو بۆ بنەماڵە قسەیان کرد.

پاشان لە لایەن خووشکە نەسرین هاوسەری پێشووی مام حەسەن، وێڕای بە خێرهێنانی شاندی حیزب، باسی لە مێژوو و بەسەرهاتی سەردەمی پیشمەرگایەتیی مام حەسەن و بنەماڵەی و خەبات تێکۆشانی مام حەسەنی کرد کە زۆر سرنج راکێش بوو.