رێوڕەسمی پڕشكۆی بەخاكسپاردنی مام حەسەنی فەرماندە

رۆژی پێنجشەممە ١٩ی بانەمەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی، بە بەشداریی مەلا حەسەن شیوەسەڵی ئەندامی ئیفتیخاری ناوەندی سیاسی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمیتەی حدکا لە سوئید، هەروەها ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتی و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسی و فەرهەنگییەکان، رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی فەرماندەی قارەمان (حەسەن زارعی) ناسراو بە “مام حەسەن سەرسپی” لە سوئێد بەڕێوەچوو.

لەو رێوڕەسمەدا كە لە گۆڕستانی گشتیی شاری ئیسكیلستونا بەڕێوەچوو، کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی سوئید، فینلاند و نۆروێژ و دۆستان و هاوسەنگەرانی فەرمانده، هاوشانی ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێرای بنەماڵە و كەسوكاری فەرماندەی كۆچكردوو بەشدار بوون.

سەرەتاى ڕێوڕەسمەکە کاتژمێر ١١و ٣٠ خولەکی سەر لە بەیانی لە هۆڵی گشتی” کلیسا” ی گۆڕستان بەئاڵای پیرۆزی کوردستان و ئاڵای سوئید و ئارمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە ڕێپێوان بەرەو گۆڕی ئامادەکراو بەڕێکەوتن.

پاش بە خاکسپاردن و پەیمان نوێکردنەوەی هاوبیرانی، کاتژمێر ١ و ٢٠ خولەک بەشی دووهەمی ڕیوڕەسمەکە لەلایەن بەڕێوەبەرانی بەرنامە ” عارف عەزیزی و شۆڕش ناسری” بە سروودی نەتەوایەتی “ئەی ڕەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی مام حەسەن سەر سپی شۆڕشگێر و فەرماندەی حدکا دەستی پێکرد.

دواتر بە شێوەی خوارەوە ڕێوڕەسمەکە درێژەی کێشا.

* ووتەیەک و بەخێرهاتنکردنی بەشداربووان لەلایەن شۆڕش ناسری بە نوێنەرایەتی بنەماڵەی کۆچکردوو.

 * ووتەی کومیتەی حدکا لە شاری ئێسکیلستونا لەلایەن حەبیب بەهرامی.

* برووسکەی ماتەمینی نوێنەرایەتی حوکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوئید لەلایەن بەڕێوەبەرانی بەرنامە.

* مامۆستا مەلا حەسەن شیوەسەڵی ئەندامی ئیفتیخاری ناوەندی سیاسی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی سوئێد و ناوەندی رێکخستنی سکاندیناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ بەشداربووان قسەی کرد .

* پێشاندانی کوورتە فیلمێک وێرای ژیاننامەی فەرماندە حەسەن زارعی، لە ئامادە کردنی سەید ئەحمەد حوسێنی، چیا ڕەشیدی و شۆڕش ناسری.

* پشوویەکی کوورت وەرگیرا.

* برووسکەی ماتەمینی هاوڕێیانی پێشوو ” حدک” لەلایەن محەمەد‌ئەمین ڕەشیدی.

* ووتەی سیاسەتوان و نووسەری بەتوانا و هاوسەنگەر و خەباتکاری ناسراوی کورد دکتۆر حوسێن خەلیقی.

* ووتە و بیرەوەری مامۆستا مەلا موحەممەد جوانڕۆیی ” ابو تارا ” ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی شوعی کوردستان.

* ووتەی کامەران زارعی کوڕی مام حەسەنی کۆچکردوو.

* ووتەی خاتوو سەمیرە زارعی کچی مام حەسەنی کۆچکردوو.

* پارچە شیعرێک لەلایەن کاک لوقمان.

* پارچە شیعرێک لەلایەن ساڵح پاڵانی.

* پارچە شیعرێک لەلایەن تێکۆشەرانی دێمۆکرات لە سنە و ناوچەکانی نێردرابوو، لەلایەن بەڕێوەبەرانی بەرنامە.

*لە بەشی کۆتایی بەرپرسی کومیتەی گشتی حیزب لە سوئێد، لەلایەن مەولوود عەبدلیزادە، وێرای بەخێرهێنان و سەرەخۆشی، سپاسى بەشداربووانی کرد .

* برووسکەی ماتەمینی پارتی سوسیالیستی کوردستان “باکوور”، لە سوئێد. 

* برووسكەی ماتەمینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سوئێد.

* برووسکەی ماتەمینی هێزەسیاسییە کوردو کوردستانییەکان لە سوئێد.

* برووسکەی ماتەمینی کەمپینی ٢١ی خەرمانان.

* برووسکەی ماتەمینی کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن ئیسماعیل موحەممەدی.

سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی خوالێخۆش بوو مام حەسەن زارعی، لەلایەن خاتوو ڕۆئیا بە نوێنەرایەتی بنەماڵەی ناوبراو.

جێگەی ئاماژەیە ڕۆژی دووشەممە، ٩ی بانەمەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی، فەرماندەی قارەمان، مام “حەسەن زارعی” بە هۆی نەخۆشیيەوە لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا ماڵئاوایی لە بنەماڵە و گەل و نیشتمانەکەی کرد.

ڕۆحی شاد.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی سوئێد

١٩ی بانەمەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی

٩ی مای ٢٠١٩ی زایینی

بۆ بینینی ڤیدیۆی رێوڕەسمەكە:
https://www.youtube.com/watch?v=2lTAet57H8w&feature=share&fbclid=IwAR0Nfj5FK3Vywiq8ZbPgRFc6rpyTvpVRDYGA8YGCehSLebeZ2z6HRHtxvfg