كۆمیتەی حیزب لە یوتوبۆری بەشداریی چالاكییەكانی رۆژی كرێكاران دەكا

ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی 1ی مانگی مەیی بەبۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارانی جیهان کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری یوتوبۆری لە گەل ئەندامان و لاینگرانی حدکا بەشداریان کرد لە خۆپێشاندانی رێورەسمی 1ی ئایار.

ڕیوڕەسمەكە بەدرێژایی ڕۆژ بەردەوام بوو و پارت و رێكخراوه سیاسی و مەدەنییەكان چالاكییەكانی خۆیان بەڕێوە برد. ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دێموکراتی كوردستانی ئێران لە یوتوبۆری هاوشانی رێکخراوی سوسیال-دێموکراتی کوردی کە بەشێکن لە سوسیال-دێموکراتی سوئێدی بەشداریی ئەو چالاکییانەیان کرد کە لە لایەن پارتی سوسیال دێموکراتەوە بەڕیوەچوون.