ئەندامێکی حیزبی دێموکرات وەک میدیاکاری سەرکەوتووی ساڵ دیاری کرا

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر خەڵاتی میدیاکاری سەرکەوتووی ساڵی پێبەخشرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٥ی بانەمەڕ، کاتژمێر ١٠ی سەرلە بەیانی لە ڕێوڕەسمێکدا بە بۆنەی یادی ١٢١ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردی، “گوڵباخ بەهرامی” وەک میدیاکاری سەرکەوتووی ساڵی ٢٠١٩ دیاری کرا و خەڵاتی پێبەخشرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا، بە مەبەستی بەرزنرخاندنی توانای میدیاکاران، زانکۆی پۆلیتکنیکی هەولێر بەشی تکنیکی میدیا، خەڵاتی میدیاکاری ساڵی بەخشییە گوڵباخ بەهرامی. 

ناوبراو وەک میدیاکاری سەرکەوتوو و بێژەر لە کەناڵی کوردستان ٢٤دا کاری میدیایی دەکات.

گوڵباخ بەهرامی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە کە توانیوەتی ئەو خەڵاتە بەدەست بێنێت.