كۆمیتەی حیزب لە كالمار رێز لە شەهیدانی كوردستان دەگرێ

ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی 2019/4/6, کومیتەی حدکا ـ کالمار کۆبوونەوەیەکی بۆ یادکردنەوە و ڕێزگرتن لە 10ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پێکهێنا.
لەو کۆبوونەوەیەدا هاوڕێ جەلال ئەلیاسی بەرپرسی کومیتەی حدکا ـ کالمار بەخێرهاتنی بەشدارانی کرد و بەکورتی باسی پیرۆزی و پێگە وکاریگەریی شەهیدی کرد.
دواتر بەشدارانی کۆبوونەوە هەم لەو پێوەندییەدا ڕاوبۆچوونی خۆیان هێنایە گۆڕێ و هەمیش پەیمانی درێژەدان بە ڕێباز و ئامانجی شەهیدانیان نوێ کردەوە.

ڕۆژی دواتر، واتە ئێوارەی 7ی 4ی 2019 کومیتەی کالمار بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی سەردانی ماڵی کاک عادڵ دوودکانلوو، پێشمەرگەی دێرینی حزب و برای شەهید محەممەدی دوودکانلوویان کرد و لەوحی شەهیدان و ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان پێشکەش کرد.
کاک ناسر ئەشرەفی و کاک ئەبووبەکر ڕەحمانی هەریەکە و وتەیەکیان سەبارەت ڕۆژی شەهیدان پێشکەش کرد.