بەشداری کومیتەی حیزب لە یادی ٨٥سالەی حیزبی شیوعیی کوردستان وعێراق

هیئەتیکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە یادی ٨٥ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی شیوعیی کوردستان وعێراق بەشداری کورد.

ڕۆژی شەممە ٦ ئاپریلی ٢٠١٩ هیئەتیکی حیزبی دێوکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی حاتەم ئەلیاسی بەرپرسی کومیتەی حیزب لە شاری لینشۆپینگ بەشداری لە ٨٥ سالەی یادی دامەزراندنی حیزبی شیوعیی کرد و برووسکەی پیرۆزبایی کومیتەی حیزبیان لە ئەو شارە پێشکەش بە بەڕیوەبەرانی بەرنامەکە کرد، لە برووسکەی پیرۆزبایی حیزب ئیشارە بە دۆستایەتی لە میژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی شیوعیی کرابوو و جەخت لە سەر بەردەوامی ئەو دۆستایەتیە کرایەوە، شایانی باسە کە هاوڕییانی حیزبی شیوعیی وێرای خویندنەوەی برووسکەی پیرۆزبایی حیزب خوشحالیی خویان لە بەشداری هیئەتی حیزب دەربرێ.

لە ئەو یادە دا نوینەری چەندین حیزب و لایەنی کوردستانی و عێراقی بەشدار بوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی لینشۆپینگ