دەی خاكەلێوە؛ رۆژی پەیمان لەگەڵ شەهیدانی كوردستان

شەهیدانی خاكەلێوە رەمزی ئازادیخوازیی كورد بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی كوردستانن. لە رۆژی دەی خاكەلێوەی هەموو ساڵ كە رۆژی شەهیدانی كوردستانە، خەڵكی كوردستان ئەمەگناسیی خۆیان بەرامبەر شەهیدانی گەل و وڵات دردەبڕن و ئەم رۆژە بە یادێكی نەتەوەیی بۆ هەموو كورد دەناسن. لەو رۆژەدا تێكۆشەرانی كورد بە سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی كوردستان رێز لە بنەماڵەی شەهیدانی رێگەی رزگاری دەگرن و پەیمانی خۆیان بۆ رێبازی سەرجەم شەهیدانی نیشتمان نوێ دەكەنەوە.
ئەركی سەرشانمانە ئەو رۆژە مێژوویییە بەرز بنرخێنن.