سەردانی بنەماڵەی شەهیدان و پێشکەشکردنی لەوحە و چەپکەگوڵی ڕێزلێنان

بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، ڕۆژی شەممە و یەک شەممە ڕێکەوتی 10 و 11ی خاکەلێوەی ۲۷۱۹ی کوردی، شاندێکی کومیتەی حیزب بە سەرپەرستی حەبیب بەهرامی بەرپرسی کومتەی حیزب لە شاری ئێسکیلستونا، سەردنی بنەماڵەی شەهیدانی نیشتەجێ لەو شارە کرد.شایانی باسە لەو سەردانەدا لەوحە و چەپکە کۆڵی ڕێزلێنان پێشکەش بە بنەماڵەی شەهیدان کرا و هاوکات بەڵـێنی و پەیمان بە خوێنی ئاڵ و ڕێبازی پاک و کوردایەتی شەهێدان نوێ کرایەوە.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران – ئێسکیلستونا۱۱ی خاکەلێوە ۲۷۱۹ی کوردی