کومیتەی حیزب لە لینشۆپینگ سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی کرد

ڕۆژی یەک شەممە ٣١ مارسی ٢٠١٩ کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیڕان بە سەر پەرەستی حاتەم ئەلیاسی بەرپرسی کومیتە لە شاری لینشۆپینگ بەمەبەستی بەرز ڕاگرتن و ڕێزگرتن لە بنەماڵەی شەهیدان لە ڕۆژی ١٠یی خاکەلیوە سەردانی بنەماڵەی چەند شەهیدیکی حیزبیان کرد و لەوحەی ڕێزگرتنیان پێشکەش بە بنەمالەی شەهیدان کرد. لە ئەو سەردانانەدا بنەماڵەی شەهیدانی خوشحاڵیی خویان بە ئەو سەردانانە دەربڕی و سپاسی کومیتەی حیزبیان لە شاری لینشۆپینگ کرد بۆ بە سەرکردنەوەیان.