بەشداری شاندێکی کۆمیتەی سوید لە مەڕاسیمی چلەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

بەشداری شاندێکی کۆمیتەی سوید لە مەڕاسیمی چلەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی فێبرییەی ٢٠١٩ی زایینی، شاندێکی کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکڕات لە وڵاتی سوید بەشداری کرد لە مەڕاسیمی چلەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کە لە شاری ستۆکهۆڵم بە بەشداری جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵە، نوێنەرانی هێز و لایەنە سیاسییەکان، ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵە، بەڕێوەچوو.

لەو مەڕاسیمەدا وێڕای وتاری بەڕێز عەبوبەکر مودەڕیسی (جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران)، چەندین پەیام لەلایەن نوێنەرانی ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانی و سویدییەکانەوە بەو بۆنەوە خوێندرانەوە. پەیامی کۆمیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوید یەک لەو پەیامانە بوو کە لەلایەن هاوڕێ قادر مێهفەر خوێندرایەوە.

مێهفەر لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی ئەو یادە، ئاماژەی بە گرنگی یەکێتی و هاوهەڵوێستی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران کرد بەتایبەتی لەئێستادا کە قۆناخێک لە خەبات لەژێر ناوی ڕاسانی شار و شاخ لەئارادایە و هەوڵی بەهێزکردنی ڕۆحیەی شۆڕشگێڕی و ئیرادەی خۆڕاگری نەتەوەکەمان دەدات و لەو ڕاستایەشدا حیزبی دێموکڕات پێشوازی لەهەر هەنگاوێکی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات دەکات کە بەهەمان ئاراستەی ڕاسان لە گۆڕەپانی خەباتدا ڕۆڵی خۆی ببینێت.