بەشداری کردنی بەشی پێوەندیە کوردستانیەکانی کومیتەی حیزب لە سوید

به‌شداریكردنی نوێنه‌ری په‌یوه‌ندیه‌ كوردستانیه‌كانی حدكا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی هاوكاری هێزه‌ سیاسیه‌كانی كورد و كوردستانی له‌ سوئێدرۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١٦ی ژانویه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رین له‌ ناوه‌ندی گوڵان له‌ ستۆكهۆڵم بۆ حیزب و رێكخراوه‌كانی ئه‌ندام له‌ كۆمیته‌ی هاوكاری هێزه‌ سیاسیه‌كانی كورد و كوردستانی  به‌رێوه‌ چوو. ته‌وه‌ره‌ی باسه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتی بوون له‌ ئاوردانه‌وه‌یه‌ك له‌ كارو چالاكیه‌كانی هێزی هاوكاری له‌ چه‌ند مانگی رابردوو و هه‌روه‌ها چه‌ند باسی گرینگی دیكه‌ی له‌خۆدا گرتبوو: 

یه‌كه‌م: باسكی تێرو ته‌سه‌ل له‌مه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌داری باكووری كوردستان كه‌ رۆژی ٣١ی ئاداری ئه‌مساڵ به‌رێوه‌ده‌چێ و بۆ یه‌كه‌م جار دوو پارتی ره‌سه‌نی كوردی پارتیا سۆسیالیستا كوردستانێ و پارتیا ئازادیا كوردستانێ هاوپه‌یمانیه‌كیان پێكهێناوه‌و به‌یه‌كه‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی باكووری كوردستان ده‌بن. 

دووه‌م: باسێك ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سووچی كه‌ له‌ نێوان رووسیه‌ و ئێران و توركیه‌دا به‌رێوه‌ چوو‌، هه‌روه‌ها رۆڵی نه‌گه‌تیڤانه‌ی ئێران و توركیه‌ له‌ سووریه‌ و رۆژئاوای كوردستان.سێهه‌م: باسێكی گه‌رموگور له‌مه‌ر كۆنفرانسی وه‌رشه‌و پێته‌ختی له‌هیستان له‌باری ئاشتی و ئاسایش له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ رێكخرابوو. له‌كۆبوونه‌وه‌ی هێزی هاوكاریدا جارێكی دیكه‌ رۆڵی تێكده‌رانه‌ی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا و زیانه‌كانی له‌سه‌ر كوردستان باس كرا.چواره‌م: كومیته‌ی هاوكاری داوا له‌ هێزه‌كانی باشووری كوردستان ده‌كا كه‌ به‌ گیانێكی برایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی جیدی و به‌په‌له‌ بهاوێژن و له‌م باره‌وه‌ بریاردرا كه‌ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی به‌رپرسانی كوردستان بكا و به‌په‌رۆشبوونی خۆیان بۆ وه‌دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی كوردستان رابگه‌یه‌نن.