کۆبوونەوەی تەشکیلاتی کومیتەی سوید

ڕۆژی شەممە ٢ فوریەی ٢٠١٩ کۆبوونەوەیەکی بەرین لە وڵاتی سوید بە بەشداری بەڕیز کاک سولیمان کەلەشی بەرپرسی رێکخستنی سکاندیناوی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەڕیوە چوو. سەرەتای کۆبوونەوەکە بە سروودی نەتەوەایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکیک بێدەنگی بۆ ڕیزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد. پاشان ڕاپۆرتی کار وچالاکیەکانی کومیتەی حیزب لە ساڵیی ٢٠١٦ وە تاکوو ئیستا لە لایەن بەرپرسی کومیتە کاکەبرا ئەلیاسی و ڕاپۆرتی بەشی ماڵیی لە لایەن کاک ساڵح پالانی خوێندرایەوە.

لە بەشیکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیەدا بەرێز کاک سولیمان کەڵەشی باسێکی پڕ نێوەڕۆکی لە سەر هەلوومەرجی بەشەکانی کوردستان ئێران پێشکەش کرد و کۆمەلێک پرسی نیوخویی حیزبی باس کرد. لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا ئەندامنی حیزب چالاکانە لە باسەکان بەشداریان کرد ، بڕ گەی ئاخری ئەو کۆبوونەوەیە تەخان کرا بۆ وڵامدانەوەی پرسیاری ئەندامان کە لە لایەن بەرپرسی کومیتە وهاوڕیی کاک سولیمان کەلەشی بە وردی وڵامی پرسیاری بەشداران درایەوە.