یادی ٢ی ڕیبەندان، یەکەمین کۆماری کوردستان لە وڵاتی سۆێد بەرز راگیرا

ئیوارە رۆژی شەممە ٢٦ ژانویەی ٢٠١٩ یادی ٢ی ڕیبەندان لە سالۆنی سۆلنا لە پێتەختی ولاتی سوید بە شکۆیەکی تەواوە و بە بەشداری خەڵکیکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزب و ئۆگرانی کۆماری کوردستان  بەڕیوە چوو. کاتژمیر ٧ و نیوی ئیوارە  بەڕیوەبەرانی بەرنامەکاک عەزیز مورادپەرەست و خوشکە ساندرا موحەممەدزادە وێرای بە خێر هاتن بە هەر دوو زمانی کوردی و سویدی و خویندنەوەی چەند پارچە شیعر و پەخشان بەرنامەکانی ٢ی ڕیبەندانیان دەست پێ کرد. پاشان کۆڕی سروودی  یەکیەتی  لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مارش ، و هەلگرتنی وێنەی شەهیدانی ڕاسان لە تابڵۆیەکی گەورە دا و بە هەڵگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان هاتنە ساڵۆنی ٢ی ڕێبەندان و چوونە سەر سین  و بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب یەکەم بڕگەی بەرنامەکانی ٢ی ڕیبەندان دەستی پێ کرد، دواتر  خولەکیک بێدەنگی بۆ ریزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان راگیرا. پاشان بەڕیوەبەرانی بە پەخشان و کورتە پەیامیک بە زمانی سویدی لە سەر مێژووی کۆماری کوردستان درێژەیان بە بەرنامەکانی ئەو ڕیوڕەسمە بەشکۆیەدا.

پاشان پەیامی کومیتەی گشتی لە لایەن کاکەبرا ئەلیاسی بەرپرسی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوێد خویندرایەوە. لە دەستپێکی پەیامی کومیتەدا ویرای پیرۆزبایی دامەزراندنی  کۆماری کوردستان بە بەشدارانی ئەو ڕیوڕەسمە بەشکۆیە  وتی”

٧٣ ساڵ پێش ئێستا ڕێبه‌رانی هه‌ڵکوتوو و بژارده‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان بۆ هاتنه‌ده‌ر له‌ ژێر سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و دابه‌ش کردنی ده‌سه‌لات و سه‌رئه‌نجام به‌ ده‌سته‌وه‌گرتنی مافی خوبه‌ڕیوه‌به‌ری حیزبی دێموکراتیان دامه‌زراند و ئه‌و حیزبه‌ش چه‌ند مانگ پاش ده‌مه‌زراندنی خوی له‌ که‌ش و هه‌وای ڕه‌خساوی ئه و‌سادا بێ دردۆنگی و دڵه‌ڕاوکێ ئازایانه‌ وبوێرانه‌ کۆماری کوردستانیان له‌ شاری مه‌ هاباد ڕاگه‌یاند.

کۆماری کوردستان له‌ لایه‌ک وه‌ک مه‌کۆی ئازادیخوازانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان، توانی جارێكی تر بڕوا به‌ خۆبوون بکاته‌ دیاری بۆ تاکی کورد و هاوکات هیندێک هێمایی نه‌ته‌وه‌یی جێگێربکات که‌ ئێستا له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا بوونه‌ته‌ سونبوڵ و شانازی هاوبه‌ش و بناغه‌یه‌کی قایم و به‌رچاوی پرۆسه‌ی به‌ نه‌ته‌وه‌ بوونی گه‌له‌که‌مان.

له‌ لایه‌کی دیکه‌ش کۆماری کوردستان و کوردستانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی کۆمار، وه‌ک نموونه‌ هه‌ره‌ به‌رچاوی مه‌کۆی دادپه‌روه‌ری و دێمۆکراسی و ناوچه‌یەکی ئارام و ئەمن و دادپەروەر  بۆ ئازادیخوازان ونیشتمان پەروەرانی  ئێران و ناوچەکە جیگای ڕیزبوو.” لە بەشیکی دیکەی پەیامی کومیتەی سوید هاتبوو کە”

ئەو ساڵ یادی ٢ی ڕێبەندان لە هەلوومەرجێکدا دەکەینەوە کە کوردستان بە گشتی بە هەلوومەرجێکی زۆر تایبەت و هەستیاردا  تێدەپەڕێت، کە پیویستە لە سەرمان بە هەموو توانامانەوە ئەو هەلوومەرجە بە قازانجی جووڵانەوەی کوردستان دا بشکینینەوە. لە یەک ساڵیی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا شاهیدی زۆر رووداوی سەخت و دژوار بووین، ڕژیمی ئێران بە هەموو تواناییەوە سەرکوت و زەبرو زەنگ و کوشتاری وەک ساڵانی پێشوو گرتە پێش، شۆڕشگێرانی کوردی لە دەرەوەی سنوورەکان دایە بەر هێرشی مووشەکی و بەداخەوە زەرەری زۆری گیانیمان وەبەر کەوت. لە نیوخۆی وڵاتیش بە دەیان ڕۆڵەی کورد گیانیان لێ ئەستێندرا و بە دەیان دیکەش بێ سەروشۆێن کران.

ڕژیمی ئێران سەرەڕایی سەرکوتی بێ بەزەییانەی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، ئیستا کەوتووەتە قەیرانێکی جیددی ئابووری، سیاسی و لە ئاست سیاسەتی دەرەوەش لە ئەو پەڕیی لاوازی دایە. ژیان و گوزەرانی خەڵک ڕۆژ لە دوایی ڕۆژ بەرەو خراپی دەڕوات ، چوونە سەری نرخی پێداویستییەکانی ژیانی خەڵکی دژوار کردوە، بە گشتی خەڵکی ئێران بە تایبەت نەتەوە بندەستەکان لە ئێران بە تەواوەتی لە ئەو ڕژیمە بیزار و بێ هیوابوون و ناڕەزایەتیەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیاد بووندان  و ڕژیمی ئێران بەرەو ڕووخان هەنگاو دەنێت.

جیگای خۆیه‌تی له‌و رۆژه‌پیرۆزه‌دا جاریکی دیکه‌رابگه‌یه‌نین که‌س له‌ئیراندا له‌کورد و حیزبه‌پێشره‌وه‌که‌ی، زیاتر باجی دێموکراسی بۆ ئێران و جێ به‌جێ‌بوونی به‌نده‌کانی جارنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤی نه‌داوه‌و له‌و ریگه‌یه‌شدا ٤٠‌ ساله ‌له‌لایه‌ن هه‌ردوو جیناحی ناو ده‌سه‌لاته‌وه ‌به‌توندی سه‌رکوت ده‌کرێت. ئیستا و له‌دوارۆژی ئێرانیشدا نه‌خشی نه‌ته‌وه‌ی کورد بێگومان له‌که‌س که‌متر نابێت وکورد به‌رده‌وام پشتیوانی راسته‌قینه‌ی ئێرانیکی دیموکراتی فیدراله‌و ده‌نگی له‌گه‌ل ده‌نگی هه‌موو ئه‌و حیزب و لایه‌ن و تاکانه‌یه‌ که‌ بروایان به‌دوارۆژێکی ئازاد و دێسێنترال و سێکولاره‌.”

لەبەشێکی دیکەی پەیامی کومیتەدا ئیشارە بە هیندێک خاڵ کرا بوو کە” کۆمه‌لانی خه‌باتکار په‌روه‌ری کوردستان ئه‌وسال له‌کاتێکدا یادی 2ی ڕیبه‌ندان ده‌که‌نه‌وه‌ له‌ لایه‌ک سەرلیی شیواویی ڕژیمی ئێران و بی سەرو بەرەیی لە ناو ئەو رژیمەدا گەیشتوەتە لوتکە و لە لایەکی دیکەوە بێ باوەری خەلک بە ئەوە رژیمە و نارەزایەتی لە  کاربه‌ده‌ستانی رژیمی ئیسلامی بە ئاشکرا لە ئەم لاو ئەو لا دەردەکەوێت.

وه‌زاله‌ هاتنی خه‌لکی ئێران له‌ لایه‌کی تر، قەیرانی سەرسور هێنەری ئابوری ئێران و چوونە سەری نرخی پێداویستییەکانی  ژیان ، خەلکی تووشی نەهامەتیکی زۆر کردوە و باری ژیانی خەلکی ئاسایی رۆژ لە دوایی رۆژ بەرەو خراپی دەروات.”

لە لایەن ئەم حیزب و ڕێکخراوانە ئەم پەیام و بروسکانە لە ٢ی ڕێبەندان خویندرایەوە

بروسکەی پیرۆزبایی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ـ بروسکەی پیرۆزبایی پارتی دێموکراتی کوردستان
ـ بروسکەی پیرۆزبایی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
ـ بروسکەی حیزبی شیوعی کوردستان
ـ پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی لە لایە کاک عەلی جومعە بەرپرسی کومیتەی هاوکاری خویندرایەوە.
ـ پەیامی فێدراسیونی کومەڵە کوردستانییەکان لە سۆئێد لە لایەن بەرێز کەیا ئیزۆل سەرۆکی فیدراسیون خویندرایەوە.
ـپارتی ئازادی کوردستان  
ـ بروسکەی پیرۆزبایی پارتی دیموکراتی کوردستان باکوور
ـ بروسکەی سازمانی دێموکراتیک یارسان
ـ بروسکەی پیرۆزبایی
ـ پەیامی سوسیال دێموکراتەکانی سۆئێد “”
ـ بروسکەی پیرۆزبایی پارتی سوسیالیستی کوردستان پاسک لە سوید.
ـ بروسکەی پیرۆزبایی پارتی ئازادی باکوری کوردستان لە سوید. پاک
– پەیامی هاوبەشیی یەکیەتیەکانی لاوان، ژنان و ناوەندی یەکیەتیی کوردان لە لایەن خوشکە مەستوورە سوڵتانی خویندرایەوە.

– بروسکەی پیرۆزبایی رادیو ئاشتی لە سپۆنگە لە سوید.

.کونگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لە سوید

شایانی باسە کە ناوەرۆکی پەیام و بروسکەی هەموو حیزب لایەنەکان پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە نەتەوەییە بوو و هاوکات داوای یەکگرتن و هاوکاری هەموو حیزب و لایەنەکانی کوردستان دەکرا.

لە بەشی ئاخری بەرنامەکانی ٢ی ڕێبەندان تەرخان کرابوو بۆ بەشی هونەری کە هونەرمەندان کاک قادر ئەلیاسی، خوشکە بەهار حەسکۆ، هەمزە سەفەری وکاک دیجەی لازۆ تا کاتژمێر ١٢ شەو بە گۆرانی ڕەسەنی کوردی و شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران یادی ٢ی ڕێبەندان پیرۆز کرا.