کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی لە شاری یوتەبۆری بەڕیوەچوو

بەرێوەچونی کۆبونەوەیەکی تەشکیلاتی بۆئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری یوتوبۆری.

رۆژی شەممە رێکەوتی 2019/01/19کاتژمێر 13:00 بۆ 16:00کۆبونەوەیەکی تەشکیلاتی  بۆئەندامانی حیزب لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری یوتوبۆری بەرێوە چوو. سەرتا لە لایەن بەرێز فەرزاد جڵۆزان بەرپرسی تەشکیلات لە یوتوبۆری بەخێرهاتنی ئەندامانی بەشداربو لەو کوبونەوەیەدا کرا و پاشان کۆبونەوەکە بە خولەکێک وەستان بە بێدەنگی بۆ رێزڵێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.دواتر لە لایەن ناوبراوە باسێک  لە سەر سیستمی نوێ حیزب وهەرواها بەخشنامەی نوێ کە تەئیدکراوی دەزگای رێکخستنی گشتییە بۆ دەرەوەی وەڵات ناردراوە  دوای خوێندنەوە و شێکردنەوە بە تێرو تەسەڵ باسی لێ کرا.

بەدوای ئەودا لە لایەن بەرێزئەنوەر مەحمودزادە بەرپرسی کۆمیتە زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی ئەندامانی بەشدار لەو کۆبونەوەیەدا کراو هەروەها  لە سەر چەند تەوەرێک باسێکی پێشکەش بە ئەندامان کرد. بەریزیان بە وردی باسی هۆی وەدواکەوتنی کۆنفرانسی کۆمیتەی حیزب لە یوتوبۆری هەر وەها باسێک لە سەر هەبژاردن و نوێ کردنەوەی کۆمیتەی وەڵات و بەشداری لە کۆبونەوەی تەشکیلاتی کرا  بە پێ سیستمی نوێ حیزب کرد.

ئینجا بەدوای پشووێکی کەم ، نۆبە درا بە ئەندامان کە هەر یەکەی لە ڕەوانگەی خۆیەوە رەخنەو پرسیارو دید و بۆچونیان لە سەر سەرجەم باسەکان ئاراستەی لایەنی پێوەندیدار کران و هەروەها لە لایەن لایەنی پێوەندیدارەوە بە پێی توانا ولامیان وەلامیان درایەوە.

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- یوتوبۆری