لە شاری کارلستاد ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز بەرز ڕاگیرا

جێژنی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری کارلستاد وڵاتی سوید پیرۆز کرا!
بە بۆنەی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری کارلستاد وڵاتی سوید جێژنیکی بەشکۆ بۆ قارەمانیەتی و گیان بەخشینی پێشمەرگە بەرز و پیرۆز کرا. مەراسیمەکە بە سرودی نەتەوایەتی (ئەی ڕەقیب) و خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد .
پاشان لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامە خوشکە (شەرمین موحەمەدی) یەوە زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی میوانان کرا. دواتر بەڕێز (وەهاب تئوری) بەرپرسی کومیتە پەیامی کومیتەی پێشکەشی بەشداربووانی مەراسیمەکە کرد. کە پەیامی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو کە لە لایەن (کاوە بەهرامیە) وە فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕوو بە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان لە ناوە و دەرەوەی وڵات کرابوو کە پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەن. بەشێکی دیکەی پەیامەکە ڕوو لە لاوانی خوێن گەرمی کوردستان بوو کە بەشدار بن لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
پاشان پەیامی کومیتەکانی یەکیەتی کوردان، لاوان و ژنان لە کارلستاد لە لایەن بەڕێز (حەمید سەرمەستی) یەوە خوێنرایەوە. بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکە بریتی بوو لە خوێندنەوە شیعر و هۆنراوە لە لایەن بەڕێزان (حەمە کاکە ڕەش، محەمەد پاڵانی و کولسوم بەرزەکاوە) وە. دواتر هونەرمەندان عەزیز سەفەری،شێرکۆ مەریوانی و حەمزە سەفەری تا درەنگانێکی شەو بە دەنگە خۆشەکەی خۆیان زیاتر چێژیان دا بە ئەو ڕۆژە مێژووییە. کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.کارلستاد.سوید 2018/12/22