کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی لە شاری لینشۆپینگ بەڕیوە چوو

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٢ دیسامبری ٢٠١٨ کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری لینشۆپینگ کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی پێک هێنا. سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ڕاگرتنی خولەکیک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی کاک مەنسوور پیرۆتی پێشمەرگەی کەم ئەندامی لە مێژینەی حیزبەکەمان و هەموو شەهیدانی کوردستان ڕاگرت. پاشان لە لایەن بەرپرسی کومیتەی حیزب لە ئەو شارە کاک حاتەم ئەلیاسی باسێکی لە سەر وەزعی تەشکیلاتی ئیستای حیزب و راسپارەکانی کومیتەی گشتی حیزب پێشکەش بە ئەندامانی بەشدار لە ئەو کۆبوونەوەیە کرد.

ئەندامانی بەشدار لە سەر باسە تەشکیلاتیەکان و ئەرک و وەزیفەی ئەندامان نەزەر و بۆچوونی خویان دا ، هەر لە ئەو پێوەندییەدا هیندیک پرسیار ئاراستەی بەرپرسی کومیتەی حیزب لە ئەو شارە کرا کە ناو براو وڵامی پرسیاری بەشدارانی دایەوە.