كۆمیتەی گشتی حیزب پرسە و هاوخەمی خۆی گەیاندە بنەماڵەی كۆچكردوو ”مام ئەنوەر خان سوڵتانپەنا”

كۆمیتەی گشتی حیزب پرسە و هاوخەمی خۆی گەیاندە بنەماڵەی كۆچكردوو ”مام ئەنوەر خان سوڵتانپەنا”

ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە (٢٩ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی) شاندێك بە نوێنەرایەتی كۆمیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوئێد بە مەبەستی لەنزیكەوە دەربڕینی هاوخەمی و پەژارە سەبارەت بە كۆچی دوایی ”مام ئەنوەر خان سوڵتانپەنا” سەردانی ماڵی كاک بەهرام سوڵتانپەنا واتە برازای مام ئەنوەرخان”یان لە شاری ستۆكهۆڵم كرد. لەو سەردانەدا شاندی كۆمیتەی حیزب وێڕای سەرەخۆشی و هاوخەمی هیوای سەبر و ئارامیان بۆ بنەماڵەكەیان خواست و پێداگریان كردەوە كە ڕێگای پیرۆزی بۆ هاتنەدی ئامانجەكانی هەر درێژەی دەبێ.

لە لایەن خۆشیانەوە بنەماڵەی كۆچكردوو ”مام ئەنوەر خان سوڵتانپەنا” سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشكەش بە كۆمیتەی گشتی و سەرجەم ئەندامانی حیزبەكەمان كرد كە لەو خەمە گەورەیاندا هاوخەم و بەشدار بوونە. جێی باسە ”مام ئەنوەر خان سوڵتانپەنا” كەسایەتییەكی خۆشناو، شاعیر، نووسەر و هاوكاتیش ئەندامی لەمێژینەی حیزبەكەمان بوو كە بەداخەوە ڕێكەوتی (١٦ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی) لە وڵاتی نۆروێژ بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و هەر لەوێش بەخاك سپێردرا. ڕۆحی ”مام ئەنوەر خان سوڵتانپەنا” شاد بێت و یاد و ناوی بۆ هەمیشە زیندوو دەمێنێتەوە لە دڵماندا .