ڕاگەیاندراوی کومیتەی گشتی حیزب بە بۆنەی شەهید بوونی کاک مەنسوور پیرۆتی

کاک مەنسوور پیرۆتی پێشمەرگەی دێرین و کەم ئەندامی حیزبەکەمان دوایی چەندین ساڵ بەربەرەکانی لە گەڵ برینەکانی  چووە نێو کاروانی شەهیدانی حیزب و گەلەوە.

کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕادەگەیەنێت کە کاک مەنسوور پیرۆتی ئەندامی لە مێژینەی حیزبەکەمان بۆ هەمیشە چاوەکانی لە سەر یەک نا و بە هەزاران ئاواتی بە دینهاتووەوە ماڵ ئاوایی لە بنەمالە و هاوڕی و هاوسەنگەرانی کرد. کاک مەنسوور یەکیک لە ئەو پێشمەرگە ئازا و بە جەرگەکانی حیزبەکەمان بوو کە سەرەڕایی دووری لە وڵات و کەم ئەندامبوونی لە ڕیزی شۆڕش لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دا بەشداری چالاکانەی دەکرد.

کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید بۆ کۆچی دوایی هاوڕیی کۆچ کردوومان کاک مەنسوور پیرۆتی زۆر بە داخە و لە ئەو پێوەندییەدا سەرەخوشی گەرمی خومان ئاراستەی خێزانی، تاقانە کوڕەکەی کاکە  سۆران و خزم و کەس و کاری و هاوسەنگەرانی دەکەین و خومان بە بەشداری خەمی بنەماڵە دەزانین.

ڕۆحی کاک مەنسوور شاد

کومیتەی سویدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٠١٨١٢١٨