یادی ٢٦ی سەرماوەز و ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز و پیرۆز ڕاگیرا…!

ڕۆژی هەینی ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٧ هەتاوی، کومیتەی حدکا لە شاری ئێسکیلستونا بە هاوکاری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران و ناوەندی یەکێتی کوردانی گشتی لە وڵاتی سوید بە مەبەستی ڕێزگرتن لە ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، ڕێوڕەسمێکی بە بەشداری بەرێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی هەروەها کاکەبرا ئەلیاسی نوێنەری گشتی حیزب لە ئوروپا و هەیئەتی کومیتەی گشتی حیزب لە سوید و نوێنەری حیزب لایەنەسیاسییەکانی دانیشتووی شاری ئێسکیلستونا و  ئەندامان و دۆستانی حیزب و بنەماڵە کوردەکانی ئەو شارە و دەورووبەری لە شاری ئێسکیلستونای وڵاتی سوید بەڕێوە چوو.

سەرەتای رێورەسمەکە بەسروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب لە لایەن کۆڕی هونەری یەکێتی لاوانی دیموکرات و ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان و بەتایبەت هاوڕێیانی تازە کۆچکردوو ” کەریم حەداد و ئەنوەر سوڵتانپەنا ” دەستی پێ کرد.

پاشان  لەلایەن بەرێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە ” عارف عەزیزی و مەندانە کاکایی ” بە هەردوو زمانەکانی کوردی و سویدی بەخێرهاتنی بەشداربووانیان کرد و بە خوێندنی شیعر و پەخشان بەرنامەکەیان درێژە پێدا.

لە بڕگەی یەکەمی ڕێوڕەسمەکەدا داوا لە بەرێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی کرا بۆ پێشکەش کردنی پەیامیکیان.

بەڕێز شیوەسەڵی لە باسەکەیاندا، لە سەر ٢٦ی سەرماوەز ڕۆزی پێشمەرگەی کوردستان و ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و هەروەها گەورەیی پێشمەرگە بە وەردی باسکرد.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی باسەکەیدا تیشکی خستەسەر رۆڵ و ئەویندارییەتی پێشمەرگە بە خەبات و تێکۆشان بۆ پاراستنی نیشتمان و بوێرییان لە نێو سەنگەری شەرەف و بەرخوداندا.

لە خاڵێکی دیکەی باسەکەیدا گوتی گرنگترین خاڵی بەهیزی پیشمەرگە بیرو باوەڕ و هەست کردنێتی بە بەرپرسیاریەتی و ئەو ئەرکەی سەبارەت بە نیشتمان پێ سپێرداوە.

بەڕێز شیوەسەڵی لە کوتای قسەکانیدا وێرای ناردنی سڵاو بۆ پیشمەرگە قارەمانەکان و زیندانیانی سیاسی بەگشتی و خەلکی نیشتمان پەرەوری کوردستان و هەروەها کومیتەی و ئامادەکاری ئەو ڕێوڕەسمە و کومیتەی حیزب لە ئێسکلستونا و وڵاتی سوید کرد.

دواتر پەیامی کومیتەی حیزب لە شاری ئێسکلستونا لە لایەن بەرێز حەبیب بەهرامی بەرپرسی کومیتەی ئەو شارە خوێندرایەوە.

لە بەشێکی دیکەدا بەڕێز کاکەبرا ئەلیاسی کورتەیەک لە ژیان و خەباتی مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی پێشکەش کرد و هاوکات لەسەر داوای ناوەندی سیاسی حیزب لەوحەی ڕێزگرتن لە کەمئەندامانی حیزب لە لایەن کومیتەی گشتی حیزب لە سوید وێرای دەستە گوڵی کومیتەی سوید پێشکەش بە ڕێزدار مامۆستا شیوەسەڵی کرا.

ناوبراو لەوحەی کەمئەندامان و دەستەگوڵی لە سەر سەری داناو سوپاس و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ ناوەندی سیاسی حیزب سەبارەت بە لەوحەی ڕێزگرتن لە کەمئەندامانی حیزب و دیاریکردنی ١٦ی سەرماوەز وەک ڕۆژی کەمئەندامانی حیزب و لەلایەن بەشداربووان بە چەپڵەڕێزان پێشوازی لێکرا.

پاشان پەیامی ناوەندی یەکێتی کوردانی گشتی لەلایەن بەڕێز ئازا سەفەری خوێندرایەوە.

دواتر پەیامی یەکێتی لاوانی دیموکرات لەلایەن کاوە بەهرامی خوێندرایەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەدا لەسەر داوای کاک تاهێر مەحموودی پارچە پەخشانێک بۆ مامۆستا شیوەسەڵی لەلایەن بەڕێز ساڵح پاڵانی خوێندرایەوە.

شایانی باسە لە نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکەدا کۆمەڵێ شیعری حەماسە بە زمانی کوردی و سویدی لەلایەن ” عارف عەزیزی و مەندانە کاکایی ” خوێندرانەوە…

 

بەشی دووهەمی ڕێوڕەسمەکە تەرخان کرابوو بۆ بەشی هونەری و گۆرانی و هەڵپەڕین.

سەرەتا کاک قەمەر خوسرەوی و کاک شاهین خوسرەوی بە چەن کوپلە تەمپوور و سیاچەمانەی ڕەسەنی کوردەواری دەستی پێکرد.

پاشان بە دەنگە خۆشەکەی کاک شۆڕش بۆکانی و موسیک ژەن کاک حامید ڕەسووڵی ڕێوڕەسمەکە تا کاتژمێر ١٢ی شەو بە هەڵپەڕکێی بەشداربووان و خۆشی و شادی درێژی کێشا.

 

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئێسکیلستونا

وێنەی ‏‎Abdulla Abdi Qalatasian‎‏.