بەشداری هیئەتی کومیتەی حیزب لە یوتەبۆری لە سمیناری حیزبی شیوعیی کوردستان

ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێکەوتی 2018-12-13 کاتژمێر 18:00 هێئەتێک لە کۆمیتەی حدکا- یوتوبۆری کە پێک هاتبون لە بەرێزان ئەنوەر مەحمودزادە و حەسەن خالقی بەشداری لە ئێوارە کۆرێکی سیاسی بۆ هاوڕێ بابەعەلی جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شوعی کوردستانی دەربارەی هۆکارەکانی بوون بە ئوپزیسیۆن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا کرد.

بەدوای کۆتایی هاتنی کۆرە کە، هێئەتی بەشداری ئەم سیمنارە دیدارو چاوپێکەوتنی لە گەل هاورێ کاك بابەعەلی پێکهێنا وزۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی هاورێ بابەعەلی کراو هەروەها لە لایەن بەرێزیانەوە سوپاسی ئامەدەبوونی نوێنەرانی کۆمیتەی حدکا کراوگەلێک خۆشحال بوو بۆ ئەم چاو پێکەوتنە.