ڕاپۆرتی کۆری پرسە وڕیزگرتن لە تێکۆشەر کاک کەریم حەدداد

ڕاپۆرتی کۆری پرسە وڕیزگرتن لە تێکۆشەر کاک کەریم حەدداد

ڕۆژی هەینی ٧ دیسامبری ٢٠١٨ تەرمی پیرۆزی کاک کەریم حەدداد لە نێۆئاپۆرای بنەماڵە و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران ، نوینەرای چەندین حیزب و لایەنی سیاسی، کولتوری و خەڵکیکی زۆری دیاسپۆرای کورد لە شاری ڤیسترۆسی سوید بە خاک سپێرا. پاش ئەوەی کاک کەریم حەدداد ئەسپاردەی خاک کرا، هەموو بەشداران کە نزیک بە ١٠٠٠ کەس دەبوو چووینەوە ساڵۆنی ڕیزگرتن لە کاک کەریم. لە پێش دا بەڕیوەبەری بەرنامە کاک عەزیزمورادپەرەست، وێرای بە خێرهاتن کردنی بەشدران، بە ڕاگرتنی خوڵەکیک بێدەنگی بۆ ڕیزگرتن لە گیان پاکی هاوڕیی کۆچ کردوومان کاک کەریم و هەموو شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان لە لایەن کاک ئەحمەد حەدداد کوڕەگەورەی کاک کەریم حەدداد بە نوینەرایەتی بنەمالەی گەورەی حەدداد، حەسەنپوور و حەکیمزادە بە خێرهاتنی بەشداران کرد و سپاسی ئامادەبووانی کرد بۆ بەشداری و ڕیزگرتن لە تێکۆشەر کاک کەریم.

لە ئەو ڕیوڕەسمە ئەو پەیام وتارانە خویندرایەوە

لە ئەو ڕیورەسمەدا پەیامی کومیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید لە لایەن بەرپرسی کومیتە کاکەبرا ئەلیاسی خویندرایەوە.

پەیامی هاوڕییانی پێشوو لە لایەن کاک سەعید بیگزادە پێشکەش کرا

پەخشانیک لە لایەن کاک عەزیز مورادپەرەستەوە

پەخشانیک لە لایەن کاک فاروق دەروێشی وە خویندرایەوە

پەیامی مامۆستا مەلا حەسەن شیوەسەڵیی

پەیامی مامۆستا موحەممەد جوانڕۆیی

ژیاننامەی کاک کەریم حەدداد لە لایەن تەوار موسەویی نەوەی کاک کەریم حەدداد

کورتەیک لە بیرەوەری لە سەر کەسایەتی کاک کەریم لە لایەن کاک مامۆستا عەبدوڵا ساڵح

پاڕچە وتاریک لە لایەن کاک بیهروز کورد ئەحمەدی

باسیک لە سەر تێکۆشەر کاک کەریم حەدداد لە لایەن کاک ئەحمەد کاکەمەمی

پەیامی پارتی دێموکراتی کوردستان لە سوید

پەیامی بزووتنەوەی گۆران سوید

پەیامی کۆمەڵەی کولتوری کوردی ڤیسترۆس

برووسکەی هاوخەمی عەلی سمکۆ نەوەی سمکۆ شکاک

فیدراسیونی کۆمەڵەکوردستانیەکان هەریمی ٢

ئاخرین بڕگە کۆڕی ڕیزگرتن لە تێکۆشەر کاک کەریم  سپاسنامەی بنەمالە بوو کە لە لایەن کاک شاهۆ حەسەنپوورەوە خویندرایەوە.