کومیتەی گشتی حیزب بڕیاری ناوەندنی سیاسی بە مامۆستا ڕاگەیاند

سەرلە بەیانی ڕۆژی هەینی ٧ دیسامبری ٢٠١٨ هیئەتێکی کومیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید بە سەر پەرەستی بەرپرسی کومیتە کاکەبرا ئەلیاسی کۆبوونەوەیەکیان لە گەڵ تێکۆشەر مامۆستا مەلا حەسەن شیوەسەڵیی ئەندامی ئیفتخاری ناوەندی سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ڤیسترۆسی سوید پێك هێنا، لە ئەو دیدارەدا کومیتەی گشتی حیزب هەڵگری بڕیاری رەسمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون بۆ مامۆستا سەبارەت بە دیاری کردنی ١٦ سەرماوەز وەک ڕۆژی کەم ئەندامانی حیزب، کە بەداخەوە مامۆستا لە ئەو ڕۆژەدا لە لایەن تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی پیلانی تیرۆری مامۆستایان داڕشتبوو و بەداخەوە توانیان لە خوشەویستی مامۆستا بۆ زانست و فێربوون کەڵک وەرگرن و کتێبی ددان چەرموو لە نووسینی جەک لەندن بومبڕیژ بکەن و لە ڕیگای سخورەکانی خوەیانەوە بیگەنە لای مامۆستا، لە ئەو کردەوە دژی ئینسانیەدا بەداخەوە مامۆستا هەر دوو چاوی و هەر دوو دەستی لە دەست ددات و  بەشیکی زۆری لەشی لە ئەو تەقینەوەدا ئازاری وەبەر دەکەویت.

کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە سوید وێرای مەحکووم کردنی ئەو کردەوە جەنایەتکارانەی ڕژیمی ئێران خوشحاڵیی خویی سەبارەت بە دیاری کردنی ١٦ سەرماوەز وەک ڕۆژی کەم ئەندامانی حیزب  دەربڕیی.

هەر لە ئەو دیدارەدا کۆمەڵیک لە ئەندامان و کادرەکانی حیزبی وهیئەتی کومیتە٣ دیاری بە نێشانەی ڕیزگرتن بە مامۆستا پێشکەش کرد. یەکەم چەپکە گووڵیک بە نێشانەی ڕیزگرتن و پیرۆزبایی لە دیاری کردنی ١٦ سەرماوەز بە نیشانەی وەفایەک بۆ مامۆستا، دووهەم لەوحەیەکی ڕێزگرتن لە مامۆستا لە لایەن کومیتەی گشتی حیزب لە ولاتی سوید، بە نیشانەی قەدر زانی لە زەحمەت و تێكۆشانی مامۆستا ، سێهەم یەک دەست جل و بەرگی پیرۆزی پێشمەرگە بە نیشانەی ڕیزگرتن لە هەموو پێشمەرگەکان و کەم ئەندامانی سەنگەر و خەبات و ماندبوونی پێشمەرگە .

هەر لە ئەو پێوەندییەدا مامۆستا دوایی وەرگرتنی هەر خەڵاتێک وێرای پەسەند کرنی خەڵاتەکان هەموو خەڵاتەکانی وەک دیاری پێشکەش بە پێشمەرگەکان و کەم ئەندامانی سەنگەر و هاوڕیی کۆچ کردوومان کاک کەریم حەدداد کرد. لە برگەیەکی دیکە ئەو ڕیورەسمە کومیتەی نورویژ وەک وەفایەک بۆ کەلسووم خان خێزانی مامۆستا  بە دانی چەپکە گوولیک ڕیزی خویان بە خاتوون کەلسووم ڕاگەیاند.

لە بەشیکی دیکە ئەو ڕیورەسمەدا مامۆستا باسێکی زۆر بە نرخی لە سەرخەبات و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی و دڕندەیی ئەو ڕژیمەی باس کرد و خوشحاڵیی خویی بۆ ئەو بڕیارەی ناوەندی سیاسی ڕاگەیاند.

کومیتەی سوید جارێکی دیکە وێرای پیرۆزبایی لە مامۆستا ، هیوای تەمەندریژی و تەندرووستێکی باشی بۆ مامۆستا و بنەماڵەکەی بە ئاوات خواست.