ڕاگەیاندراوی کومیتەی گشتی حیزب بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک کەریم حەدداد

کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە داخێکی گرانەوە ڕادەگەیەنێت کە سەر لە بەریانی ئەوڕۆ پێنج شەممە ٢٢ نوامبری ٢٠١٨ دڵە گەورەکەی هاوڕیی تێکۆشەر و ماندوونەنناس کاک کەرێم حەدداد  لە لێدان دەکەوێت و  بەهەزاران ئاوات و ئامانجی بە دینەهاتووەوە سەر دەنێتەوە. کۆچی کاک کەریم خەسارێکی گەلیک مەزنە بۆ کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید، بۆ بنەماڵەی کاک کەریم و بۆ هەموو تێكۆشەرانی ڕاستەقینەی ڕیبازی کوردایەتی.

کاک کەریم کەسایەتیكی بە ناوبانگ و خوشناوی ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە هەموو تەمەنی خویی لە ڕیبازی حیزب دا و لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی نەتەوەکەمان کە ڕزگاری کوردستان بوو بردە سەر. کاک کەریم یەکیک لە ئەو تێکۆشەرە دیرینانەی دێموکرات بوو کە لە هەستانەوەی شۆرشی ٤٦ /٤٧ دا دەروریکی گەلیک مەزنی گێرا و توانی لە گەڵ هاوپۆلەکانی خویدا ترس بخاتە نیو دڵیی دوژمن و هیوا بە نەتەوەکەی ببخشی. کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ کۆچی دوایی کاک کەریم زۆر خەمبارە، و لە ئەو پێوەندییەدا سەرەخوشی گەرمی خویی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕیزی مام کەریم، هاوڕیمان کاک ئەحمەد حەدداد، خەڵکی تێکۆشەری سەردەشت و هەموو هاوڕیی و هاوسەنگەرانی دەکات و خویی بە بەشداری خەمیان دەزانیت.

ڕەوانی شاد

کومیتەی سویدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٠١٨١١٢٢