بەڕیوەچوونی کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی لە شاری یوتەبۆری

بەرێوەچونی کۆبونەوەیەکی تەشکیلاتی بۆئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری یوتوبۆری.
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 2018/10/28کاتژمێر 13:00 بۆ 16:00کۆبونەوەیەکی تەشکیلاتی  بۆ

ئەندامانی حیزب لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری یوتوبۆری بەرێوە چوو. سەرتا لە لایەن بەرێز فەرزاد جڵۆزان بەرپرسی تەشکیلات لە یوتوبۆری بەخێرهاتنی ئەندامانی بەشداربو لەو کوبونەوەیەدا کرا و پاشان کۆبونەوەکە بە خولەکەک وەستان بە بێدەنگی بۆ رێزڵێنان لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد. بەدوای ئەوەدا باسێک لە سەر کارکردن و ئاگاداربوون بەسیستمی نوێ حیزب وهەوەها لە سەر بەرنامە و ئەساسنامەی حیزب لە لایەن بەرێزییەوە پێشکەش کرا.

دواتر داوا لە بەرێزئەنوەر مەحمودزادە بەرپرسی کۆمیتە کرا بۆبەخێرهاتن و بەردەوام بوون لە سەر دوو تەوەر کە یەکیان لە سەر بارودۆخی حیزب ودووەمیان  یارمەتی گەیاندن لە هەر بوارێکەوە کە لە دەستیان دەێت بۆ پێشمەرگەی ناو سەنگەری بەرگری لە ئازادی رزگاری نەتەوەکەمان.

بەرێزیان وێرای بەخێرهاتنی ئەندامان  بە وردی لە سەر ئەم دوو خالە دوا. بەدوای پشووێکی کەم نۆبە درا بە ئەندامان کە هەر یەکەی لە ڕەوانگەی خۆیەوە رەخنەو پرسیارو دید و بۆچونیان لە سەر سەرجەم باسەکان ئاراستەی لایەنی پێوەندیدار کران و هەروەها لە لایەن لایەنی پێوەندیدارەوە ولامیان درایەوە.

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- یوتوبۆری